مانۆ خەلیل (بە کوردیی باکووری: Mano Xelîl، بە ئینگلیزی: Mano Khalil) دەرھێنەر، سیناریۆنووس، بەرھەمھێنەر و وێنەگرێکی سینەمایی کوردی نیشتەجێی سویسە.[١] ئابی ساڵی ٢٠٢١ گۆڤاری سویس ئینفۆ (swissinfo)، مانۆ خەلیلی بە سامانێکی نەتەوەیی پیناسە کرد کە لە ڕێگەی فیلمەکانییەوە خەڵات و شانازییەکەی زۆری بە نەسیب سویس و فەرھەنگەکەی کردووە.[٢]
مانۆ لە ساڵی ١٩٨١ەوە تا ساڵی ١٩٨٦ لە زانکۆی دیمەشق مێژوو و یاسای خوێندووە. دوای ئەوە، ساڵی ١٩٨٧ چووەتە چێکۆسلۆڤاکیا و لەوێش وێژە و فیلمسازی خوێندووە. لە ١٩٩٠ەوە تا ١٩٩٥ سەرەتا وەکوو دەرھێنەرێکی سەربەخۆ لە چێکۆسلۆڤاکیا و دواتر لە تەلەڤیزیۆنی سلۆڤاکیا کاری کردووە. مانۆ خەلیل لە ساڵی ١٩٩٦ەوە لە سویس دەژیت و سەربەخۆ خەریکی چالاکییەکانییەتی.[٣]
- My God (١٩٩٠)، کورتەفیلمی ٢٠ خولەکی بۆ تەلەڤیزیۆنی چێکۆسلۆڤاکیا
- The place where god sleeps (١٩٩٢)، بەڵگەفیلمی ٣٠ خولەکی بۆ تەلەڤیزیۆنی چێکۆسلۆڤاکیا
- Kino-ocko (Kino eye) (١٩٩٥)، بەڵگەفیلمی ٢٠ خولەکی بۆ تەلەڤیزیۆنی سلۆڤاکیا
- Triumph of Iron (١٩٩٩)، کورتەفیلمی ٣٠ خولەکی
- Colorful dreams (٢٠٠٣)، فیلمی درێژی ٥٢ خولەکی، بەرھەمی ھاوبەش لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی (SF)ی سویس
- Al-Anfal, in the name of Allah, Baath and Saddam (٢٠٠٥)
- David der Tolhildan (٢٠٠٧)، بەڵگەفیلمی ٥٤ خولەکی، بەرھەمی ھاوبەش لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی (SF) , (TSR) و (TSI)ی سویس
- My Prison, my Home (٢٠٠٩)، بەڵگەفیلمی ٣٣ خولەکی
- Our Garden of Eden (٢٠١٠)، بەڵگەفیلمی ٩٧ خولەکی، بەرھەمی ھاوبەش لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی (SF),(TSR) و (TSI)ی سویس و (3 Sat)ی ئەڵمان
- Der Imker مێشەوان (٢٠١٣)، بەڵگەفیلمی ١٠٥ خولەکی
- Die Schwalbe (٢٠١٦)، فیلمی درێژی ١٠٣ خولەکی
- Hafis & Mara (٢٠١٨)، بەڵگەفیلمی ٨٨ خولەکی
- Neighbours (٢٠٢١)، فیلمی درێژی ١٢٤ خولەکی
- Die Schwalbe (٢٠١٦)، بەربژێری باشترین فیلمی درێژ لە خەڵاتی فیلمی بێرن (Bern)
- Der Imker (٢٠١٤)، بەربژێری باشترین بەڵگەفیلم لە خەڵاتی فیلمی سویس
- Der Imker (٢٠١٣)، بەربژێری باشترین بەڵگەفیلم لە خەڵاتی فیلمی بێرن
- Our Garden of Eden (٢٠١٢)، بەربژێری باشترین بەڵگەفیلم لە خەڵاتی فیلمی بێرنیز Bernese
- Our Garden of Eden (٢٠١١)، بەربژێری باشترین بەڵگەفیلم لە خەڵاتی فیلمی سویس
- Triumph of Iron (٢٠٠٠)، بەربژێری باشترین کورتەفیلم لە خەڵاتی فیلمی سویس
- Hafis & Mara (٢٠١٨)، خەڵاتی ڕێزگرتنی شاری فڕیستات، نەمسا
- Die Schwalbe (٢٠١٧)، خەڵاتی باشترین فیلمی کوردستان، فێستیڤاڵێ فیلمی ھەولێر
- Die Schwalbe (٢٠١٦)، خەڵاتی شاری دھۆک، فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک
- Die Schwalbe (٢٠١٦)، خەڵاتی دادوەران، فێستیڤاڵێ فیلمی بۆڵزانۆ
- Die Schwalbe (٢٠١٦)، ئاماژەی تایبەت، فێستیڤاڵێ فیلمی دادوەرانی بۆڵزانۆ
- Die Schwalbe (٢٠١٦)، خەڵاتی دادوەرانی Microcosmos، فێستیڤاڵێ فیلمی لێزینیا
- Der Imker (٢٠١٤)، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم، فێستیڤاڵێ فیلمی بۆڵزانۆ
- Der Imker (٢٠١٣)، فێستیڤاڵێ فیلمی لێزینیا
- Der Imker (٢٠١٣)، باشترین بەڵگەفیلمی کوردی، فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک
- Der Imker (٢٠١٣)، خەڵاتی بینەران
- Der Imker (٢٠١٣)، خەڵاتی دۆیچ
- Der Imker (٢٠١٣)، خەڵاتی de Soleure
- Our Garden of Eden (٢٠١١)، خەڵاتی میدیاکانی ئەورووپایی، باشترین فیلمی بروکسێل
- Our Garden of Eden (٢٠١١)، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم، بیرنێر فیلمپرێس
- خەڵاتی گەشەپێدانی سیناریۆ
- The place where god sleeps (١٩٩٣)، خەڵاتی باشترین فیلم بە زمانی ئەڵمانی، ئاوکسبۆرگ
- The place where god sleeps (١٩٩٣)، خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی مێرسێدس-بێنز، ئاوکسبۆرگ