ماوکڵی ڕۆڵەی دارستان | |
ジャングルブック 少年モーグリ (Janguru Bukku Shōnen Mōguri) |
---|
Anime | |
کتێبی دارستان | |
---|---|
دەرھێنەر | فومیۆ کورۆکاوا |
بەرھەمھێنان | MONDO TV (ئیتاڵی) |
نوسەر | کیمیۆ یابوکی |
میوزیک | ھیدێۆ شیمازو |
ستۆدیۆکان | Nippon Animation Doro TV Merchandising[١] |
ڕێگەپێدان | کتێبی دارستان |
Released | ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٩ – ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ |
ماوکڵی ڕۆڵەی دارستان (بەژاپۆنی:ジャングルブック 少年モーグリ) و(بە ئینگلیزی: Jungle Book Shonen Mowgli)زنجیرەیەکی وێنەی دۆبڵاژە(ئەنیمێ)لەدەرھێنانی فومیو کورۆکادۆ (Fumio Kurokawa) ونووسەر کیمیۆ یابۆکی (Kimio Yabuki).زنجیرەکە لەڕۆمانێکی بەناوبانگ بەناوی پەرتوکی دارستان لەساڵی ١٩٨٩ بەرھەم ھاتوە لە ٥٢ زنجیرە پیک ھاتوە کە ھەمووی دۆبلاژکراوە بۆ کوردی.
سەرکێشیەکانی مێرمنداڵ ماوکڵی لەوەوە دەست پێدەکات کاتێک پڵنگێکی ڕەش لەگەڵ ورچێکی ھاوڕێی ماوکڵیان پەروەردەکردوە و گەورەیان کردوە لەگەڵ کۆمەڵێک لە بێچوە گورگ .
بەم شێوەیە ماوکڵی گەورە بوو وە گونجا لەو ژینگە دارستانیەی کە تێیدا گەورە ببوو،دەیتوانی بەزمانی گورگەکان بدوێ و لێیان تێبگات.
بەڵام ڕۆژێک دارستانەکە گڕی گرت و ماوکڵی و سەرجەم ئاژەڵان ڕایان کرد بۆ ناوچەی ڕووبار ،لەڕێگا پڵنگی توندڕەو (شێریخان)ڕووبەڕوویان بویەوە،وە داوای بەدەستەوە دانی ماوکڵی لێ کردن لەبەر ئەوەی ئەو ڕقی لە مرۆڤ دەبویەوە،بەڵام باوکی ماوکڵی کە گورگێک بوو ڕوبەڕوی وەستاو داواکەی ڕەت کردەوە،بەڵام لەم ڕوبەڕوبونەوەیە باوکی ماوکڵی شکستی خوارد و مرد وە ماوکڵی و ھاوڕێکانی نەیانتوانی ھیچ بکەن،لەوەوە رقی ماوکڵی بەرامبەر شێریخان درووست بوو وە ھەوڵی تۆلە سەندنەوەی دەدا،دواجار بڕیاڕ دەدات بگەڕێتەوە گوندەکەی نزیک دارستان و لەگەڵ کچێکی ئادەمیزاد بژێت.
Page داڕێژە:تووڵی دەروازە/styles.css has no content.