ماڕکیپڵایەر | |||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
زانیاریی کەسی | |||||||||||||
لەدایکبوون | ماڕک ئێدوارد فیشباک ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٩ ھۆنۆلولو، ھاوایی، ویلایەتە یەکگرتووەکان | ||||||||||||
بنەچە | سینسناتی، ئۆھایۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکان | ||||||||||||
پیشە | یووتیووبەر | ||||||||||||
وێبگە | markiplier | ||||||||||||
زانیاریی یووتیووب | |||||||||||||
کەناڵ | |||||||||||||
ساڵانی چالاکی | ٢٠١٢–ئێستا | ||||||||||||
چەشنەکان |
| ||||||||||||
سەبسکڕایبەرەکان | ٢٨٫٣ ملیۆن[١] | ||||||||||||
سەرجەمی بینینەکان | ١٤٫٩ ملیار[١] | ||||||||||||
تۆڕ | Polaris | ||||||||||||
Associated acts |
| ||||||||||||
| |||||||||||||
کۆتا نوێکردنەوە: ١ی شوباتی ٢٠٢١ |
ماڕک ئێدوارد فیشباک[٢][٣] (لەدایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٩)،[٤] ناسراو بە ناوی سەرھێڵی ماڕکیپڵایەر (کە پێشتر markiplierGAME بوو)، یووتیووبەر، گەیمەر، ئەکتەر، و کۆمیدیانێکی ئەمریکییە. لەدایکبوو و خەڵکی ھۆنۆلولو، ھاواییە،[٥][٦] و ژیانی پیشەگەری لە سینسناتی، ئۆھایۆ دەستپێکرد، و ئێستا لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا کارەکانی بەڕێوەدەبات. ھەروەھا دامەزرێنەری ھاوبەشی کۆمپانیای جلوبەرگی Cloakە، کە لەگەڵ یووتیووبەر جاکسێپتیکئایدا دایمەزراندووە،[٧] و یەکێک بوو لە پێشکەشکارەکانی کەناڵی ئوونس ئانس کە ئێستا نەماوە.
ھەتا ڕێکەوتی شوباتی ٢٠٢١[نوێکردنەوە]، کەناڵەکەی زیاتر لە ١٤٫٩ ملیار بینەر و زیاتر لە ٢٨٫٣ ملیۆن سەبسکرایبەری ھەیە.[٨] فیشباک بەزۆری ڤیدیۆی Let's Play دەکات، و بە گشتی زۆربەیان کایەی ڤیدیۆییی ترسناکن.[٩]
فیشباک لە چەندان ڵایڤ ستریمی خێرخوازی و چاکەکاریدا بەشداریکردووە.[١٠] لە ٢٠١٧دا، گۆڤاری فۆربس ڕایگەیاند کە فیشباک و ھەوادارەکانی زیاتر لە ٣ ملیۆن دۆلاریان بۆ خێرخوازی لەڕێی ئەم بۆنانەوە کۆکردووەتەوە.[١١] لە ئازاری ٢٠١٨دا، لە کاتێ یادکردنەوەی گەیشتن بە ٢٠ ملیۆن سەبسکرایبەر، فیشباک ڕایگەیاند کە ھەموو ئەو پارانەی کە لە فرۆشتنی ٤٨ کاتژمێریی «وێنە ڕووتە بەچێژەکانی»دا خەرجدەکرێن دەدرێتە پەیمانگای لێکۆڵینەوەی شێرپەنجە؛ بەھۆیەوە توانی ٤٩٠ ھەزار دۆلار کۆبکاتەوە بۆ خێرخوازییەکە.[١٢]
فیشباک لە ناوەندی پزیشکیی تریپلەر ئارمی لە ھۆنۆلولو، ھاوایی لەدایکبووە.[٥] کلیفتن م. فیشباکی باوکی (مردووی ٢٠٠٨)[١٣] ئەڵمانی ئەمریکی بووە، کە لە سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکاندا خزمەتیکردووە.[١٤] باوکی، کە نێردراوەتە کۆریا، لەوێ دایکی فیشباکی بینیوە[١٤] کە بە ڕەچەڵەک کۆری بووە.[١٥] لەدوای لەدایکبوونی، خێزانەکەی چوونەتە سینسناتی، ئۆھایۆ و لەوێ گەورەبووە.[١٤] لە میڵفۆرد، ئۆھایۆ گەورەبووە[١٦] و لە قوتابخابەی میڵفۆرد خوێندوویەتی و ئەندامی مارشی قوتابخانەکە بووە ترامپێتی ژەنیوە.[١٧] برایەکی گەورەتری ھەیە بە ناوی جەیسن تۆماس 'تۆم' فیشباک، کە وێنەکێش و نووسەری وێبکۆمیکی Twokindsە.[٥][١٨] لەکاتێکدا کە تۆم فیشباک لە چەند ڤیدیۆیەکدا بەشدارە، زۆرجار دووردەکەوێتەوە تا دەموچاوی دیارنەبێت.[١٩]
فیشباک ئەندازیاریی پزیشکی لە زانکۆی سینسناتی خوێندووە، بەڵام وازی لە خوێندن ھێناوە بەھۆی پیشەی یووتیووبەوە.[٢٠]
لەکاتێکدا لایەنگری ھیچ حیزبێکی دیاریکراو نییە، فیشباک خۆی بە «لیبراڵی» داناوە.[٢١] فیشباک یارمەتی خۆی دەربڕیوە بۆ چارەسەری پزیشکیی جیھانی[٢٢] و قەدەغەی چەکی توندڕەوتر دوای تەقەکردن لە قوتابخانەی ستۆنمان دۆگلاس.[٢٣] فیشباک لایەنگری جووڵانەوەی مافەکانی ئێڵ جی بی تییە، و پارەی کۆکردووەتەوە بۆ کەمپینی مافەکانی مرۆڤ لە یەکێک لە ڵایڤ ستریمە خێرخوازییەکانیدا.[٢٤]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماڕکیپڵایەر تێدایە. |