ماھیر عەبدولڕەشید | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٤ی تەممووزی ١٩٤٢ تکریت، عێراق |
مردن | ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ سلێمانی، عێراق | (٧١ ساڵ ژیاوە)
دڵسۆزی | ڕژێمی بەعس |
خوشک و برا | Hatem Abd al-Rashid |
پیشە | ئەفسەری سەربازی |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٦٣ |
پلەی سەربازی | ژەنەڕاڵ |
ناکۆکی | شەڕی ئێران و عێراق |
لقی سەربازی | ھێزە وشکانییەکانی عێراق |
Kunya | Abu Abdullah |
ماھیر عەبدولڕەشید محەممەد ناسیری (لەدایکبووی ١٩٤٢، تکریت، مردووی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤، سلێمانی) فەرماندەیەکی سەربازیی عێراقییە، دەرچووی کۆلێژی سەربازیی یەکەمە لە خولی ٣٨، و فەرماندەی فەیلەقی سێیەمە، بەشداری لە شەڕی ئێران و عێراقدا کردووە، و سەرکردایەتی فەیلەقی حەوتەمی کردووە لە شەڕی دووەمی فاودا لە ساڵی ١٩٨٨، پاشان خانەنشین بوون لە ساڵی ١٩٩٢. لەلایەن سەددام حوسێن لە ھەفتەی یەکەمی لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا ڕاسپێردرا بۆ سەرکردایەتیکردنی کەرتی باشوور لە بەسرە لەگەڵ فەریقی یەکەم حوسێن ڕەشید محەممەد، بە فەرماندەیی عەلی حەسەن مەجید. پاشان فەرمانی کشانەوەیان پێگەیشت لە شاری بەسرە دوای تێکچوونی بارودۆخی بەغدا، پاشان ماھیر عەبدولڕەشید دیار نەما تا لە شاری دیوانییە لەلایەن ھیزەکانی ئەمریکا دەستگیرکرا و لە ئەبووغرێب زیندانی کرا. لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و دواتر لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ بەھۆی نەبوونی تۆمەتەوە ئازاد کرا.[١] [٢] [٣]
ماھیر عەبدولڕەشید بە یەکێک لە سەرکردەکانی شەڕی ئێران و عێراق دادەنرێت، بەو پێیەی یەکێک بووە لەو سەرکردانەی متمانەی پێدەکرا لەلایەن سەددام حوسێن، و سەرکردایەتی شەڕەکانی دژی بە ئێران کردووە، نزیک بووە لە بنەماڵەی سەددام حوسێن لە ڕووی نەسەب و ھاوسەرگیرییەوە، وەک چۆن کچەکەی بەناوی لەما ھاوسەری قوسەی سەددام حوسێن بوو و کچەکەی سێ کوڕ و کچێکی ھەیە: مەوج و مستەفا کە لەگەڵ باوکی و عەدنان و سەددام کوژراون.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: شوێن (بەستەر)