مایا ھاوک | |
---|---|
لەدایکبوون | مایا ڕەی تورمان ھاوک ٨ی تەممووزی ١٩٩٨ نیویۆرک سیتی، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پەروەردە | قوتابخانەی جوڵیارد |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠١٧–ئێستا |
باوان(ەکان) |
|
مایا ڕەی تورمان ھۆک (لەدایکبووی ٨ی تەممووزی ١٩٩٨)[١][٢] خانمەئەکتەر و نمایشکارێکی ئەمریکییە. کچی خانمەئەکتەر ئوما تورمان و ئەکتەر ئیتان ھۆکە. دوای دەستپێکردنی پیشەی نمایشکاری، مایا بۆ یەکەم جار لەسەر شاشە دەرکەوت بەڕۆڵی جۆ ماڕچ لە دروستکراوەی ٢٠١٧ی بی بی سیی Little Women، و ڕۆڵی سەرەکی ڕۆبن بەکڵی دەگێڕێت لە وەرزی سێیەمی زنجیرەی نێتفلیکسی شتە نامۆکان (٢٠١٩).
مایا لە ٨ی تەممووزی ١٩٩٨،[٢] لە نیویۆرک سیتی لەدایکبووە، خوشکە گەورەی ھەردوو منداڵی نواندنکاران ئیتان ھۆک و ئوما تورمانە.[٣] دایک و باوکی لە سێتی فیلمی Gattaca (١٩٩٧) یەکدیان بینیوە، و لە ئایاری ١٩٩٨ ھاوسەرگیریان کردووە،[٤] و لە ٢٠٠٥ لێک جیابوونەتەوە.[٥] براکەی مایا لە ٢٠٠٢ لەدایکبووە.[٦][٧] مایا دوو زڕ خوشکی ھەیە (لەدایکبووی ٢٠٠٨ و ٢٠١١) لە ژنی دووەمی باوکییەوە، ڕاین شاوھیوس.[٨][٩] زڕ خوشکێکی دیکەشی ھەیە (لەدایکبووی ٢٠١٢) لە دەستگیرانی پێشووی دایکییەوە، ئارپاد بوسۆن.[١٠]
لەلای باوکییەوە، مایا خوشکەزای خوشکەزای شانۆنامەنووس تێنەسی ویڵیامسە.[١١] لەلای دایکییەوە، خوشکەزای گەورەی توێژەری بوزی ڕۆبێرت ئەی. ئێف. تورمان و نمایشکار نینا ڤۆن سکێڵبروژە.[١٢][١٣] دایکی سکێڵبروژ، بیرجیت ھۆڵمکویست، نمایشکار بووە، کە بۆ پەیکەری ئەلێکس ئێبی فامنتاگێت وەستاوە، کە ئێستا لە سمیگێھوکە لە سوێد.[١٤]
مایا دیسلێکسیای ھەیە، کە بووەتە ھۆی گۆڕینی قوتابخانە لە خوێندنی بنەڕەتیدا کە لە کۆتاییدا برا بۆ قوتابخانەی سەینت ئان، قوتابخانەیەکی تایبەت لە بڕووکڵین، نیویۆرک کە لە بیری ھونەری تێدەگەن و نمرە لە کارەکان دانانێن. ئەم ژینگە ھونەرییە بەرەبەرە وای لێکرد کە ڕووبکاتە ڕۆڵگێڕان.[٧] مایا بەژداری لە خوێندنی ھاوینەی ئەکادیمی ڕۆیاڵ بۆ ھونەری درامی لە لەندەن کردووە و ناوبانگی لە ستۆدیۆی ستێڵا ئادلەر بۆ ڕۆڵگێڕان لە نیویۆرک دەرکردووە.[١٥] ئەو ھونەری ڕۆڵگێڕانی لە قوتابخانەی جوڵیارد خوێندووە بۆ یەک ساڵ پێش ئەوەی کە پێویست بوو وازبھێنێت دوای وەرگرتنی ڕۆڵەکەی لە Little Women.[٧]
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری vogue
نەدراوە{{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help)
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)
{{cite news}}
: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help)
'I would like to announce Uma and Arki's daughter's name for the first time officially: Rosalind Arusha Arkadina Altalune Florence Thurman-Busson, better known to family and friends as Luna,' the actress's rep Gabrielle Kachman tells People exclusively.
{{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help)
{{cite news}}
: Check date values in: |access-date=
(help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help)
{{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مایا ھۆک تێدایە. |