مایلۆ مانھیم | |
---|---|
لەدایکبوون | لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٦ی ئازاری ٢٠٠١
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٩ |
باوان |
|
وێبگە | milomanheim |
مایلۆ مانھیم (لەدایکبووی ٦ی ئازاری ٢٠٠١)[١][٢][٣] ئەکتەرێکی ئەمریکییە کە بە ڕۆڵی زێد ناسراوە لە فلیمی ڕەسەنی ٢٠١٨ی کەناڵی دیزنیی زۆمبیەکان، و پاشھاتەکانی زۆمبییەکانی ٢ و زۆمبیەکانی ٣. لە ٢٠١٨دا، لە ڕیزبەندیی دووەم ھات لە وەرزی ٢٧ەمی سەماکردن لەگەڵ ئەستێرەکاندا.
مانھیم لە ڤێنیس، لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا لەدایکبووە و گەورە بووە.[٤] ئەو کوڕی ئەکتەر کامرین مانیھم و مۆدێلی پێشوو جێفری برێزۆڤارە.[٥] ئەو جووە و یادی بار میتزڤای ھەبووە، گەڕان بە بابەتی "ئاکتیڤیزم لە ھەر تەمەنێکدا"،[٦] و لە کۆمەڵگەی کۆلیم[٧] قوتابخانەی یەک شەممەی جولەکەی عەلمانی لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا.[٨][٩] مانھیم گیتار و درەم و پیانۆ لێدەدات لەگەڵ ئامێرە فوودارەکانیش.[١٠][١١]
مانھیم لە شەش ساڵیدا دەستی کرد بە کاری ئەکتەری،[١٢] لە بەرنامەیەکی پاش قوتابخانەی ناوخۆییدا لە شاری کولڤەر. لە ٢٠٠٨وە، بەشداریی لە ٢٠ موزیکاڵی جیاواز کردووە لەگەڵ ڵایزا مۆنجاوز پڕۆدەکشنز.[١٣] لە ٢٠٠٩دا، بە ڕۆڵی میوان بەشدار بوو لە درامای تەلەڤیزیۆنیی چرپێنەری تارماییی کەناڵی سی بی سی لەگەڵ دایکیدا، و سێ دێڕی ھەبوو.[١٤] لە ٢٠١٧دا، خەڵاتی باشترین نواندن لە ڕۆڵێکی سەرەکیدای بردەوە لە لە فێستیڤاڵی شانۆی مۆسیقاییی نیویۆرک نەھۆی ڕۆڵە مۆسیقایییەکەی لە نەوەی مندا.[١٥]
مانھیم یەکێک بوو لە ئەکتەرەکانی کە بە ڕۆڵی سەرەکی بەشدار بوو لە فیلمی کەناڵی دیزنیی زۆمبیەکان، کە لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٨دا پەخش کرا.[١٦] مانھیم دووبارە ڕۆڵی زێدی بینییەوە لە فیلمی زۆمبییەکانی ٢دا،[١٧] کە لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠دا پەخش کرا، و زۆمبیەکانی ٣ کە لە دیزنی+ لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢دا بڵاوکرایەوە.[١٨]
ساڵ | ناو | ڕۆڵ |
---|---|---|
٢٠٠٩ | چرپێنەری تارمایی | ڕایلی |
٢٠١٧ | ئاھەنگی کریسمسی جادووییی جیھانی دیزنی | خۆی |
٢٠١٨ | زۆمبییەکان | زێد |
٢٠١٨ | سەماکردن لەگەڵ ئەستێرەکاندا | خۆی |
٢٠١٨-٢٠١٩ | کەیبانووی ئەمریکی | پێرسی |
٢٠١٩ | ڕووبەڕووبوونەوەی خیزانە ناودارەکان | خۆی |
٢٠٢٠ | زۆمبیەکانی ٢ | زێد |
٢٠٢١ | کۆنەرەکان | جۆش |
٢٠٢٢ | زۆمبیەکانی ٣ | زێد |
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
Disney Channel will premiere a new original movie "Zombies" on Feb. 16 at 8 pm. ET/PT. The TV movie, which stars Milo Manheim and Meg Donnelly...