مایکرۆسۆفت ئەکسێس | |
---|---|
لقی | database management system |
بەشێکە لە | مایکرۆسۆفت ئۆفیس |
دامەزران | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ |
بەکارھێنان | کوردی |
Working title | Omega |
چاپەکان | Microsoft Access 2000، Microsoft Access 2007 |
پەرەپێدەر | مایکرۆسۆفت |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ |
دابەشکەر | مایکرۆسۆفت ئۆفیس، مایکرۆسۆفت ستۆر |
سیستمی پشتگیریکراو | ویندۆز ٧، ویندۆز ١٠، ویندۆز ١١ |
وەشانی نەرمامێر | 2021 |
وێبگە | https://www.microsoft.com/en-us/microsoft-365/access |
مۆڵەت | مۆڵەتی خاوەن |
دۆخی چاپکردن | مافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/ms-access |
مایکرۆسۆفت ئەکسێس (بە ئینگلیزی: Microsoft Access) سیستەمێکی بەڕێوەبردنی بنکەدراوەیە کە لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی گەشەی پێ دراوە، کە تایبەتە بە تۆمارکردنی زانیاری و دروستکردنی بنکەدراوە (Database) بۆ کاری ژمێریاری و ئامار، و یەکێکە لە بەرنامەکانی نێو مایکرۆسۆفت ئۆفێس و مایکرۆسۆفت ٣٦٥.[١][٢]
بەرنامەکە بەوە تایبەتمەندە کەتوانی بانگکردنی داتا لە کاربەرنامە جیاوازکانی ھەیە، وەکوو بنکەی داتابەیسێ ئۆراکڵ و SQL و ھەر داتابەیسێکی کراوە (ODBC).[٣] [٤] ھەروەھا توانایی بەستنەوەی بە چەندین کاربەرنامەتر ھەیە بۆ ڕاپەراندن و خێرا ئەنجامدانی کارەکان
زۆربەی بەکارھێنەرانی مایکرۆسۆفت ئەکسێس کۆمپانیاکان و دیزاینەری کاربەرنامەکان و گەشەپێدەرەکان، وەھەروەھا ئەو کۆمپانیایانەی ڕێژەی کڕیاریان بەرزە کە سوودی لێوەرئەگرن بۆ بەڕێوەبردنی تۆمارەکانیان، لەگەڵ زۆربەی کۆمپانیا حکومییەکان کە بەکاردەھێنن لە مامەڵە زۆرەکانیان لەگەڵ خەڵک.[٥]
لە کۆتایی سالی ١٩٩٢دا، مایکرۆسۆفت یەکەم وەشانی ئەکسێس (وەشانی ١٫٠) بەرنامەی داتابەیسێ دێسکتۆپ بۆ سیستەمی کارپێکری ویندۆز بڵاوکراوەیە بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا بە وەشانی ١٫١ گۆڕدرا بۆ ئەوەی باشتر لەگەڵ بەرھەمەکانی تری مایکرۆسۆفت ئۆفیس کاربکات
وەشانی ١٫١ پرکێشە بوو ھەروەھا کێشەی لە ڕووکارەکی ھەبوو و لەھەمان ساڵدا مایکرۆسۆفت سیستەمی کارپێکری ویندۆز ٣٫١ی بڵاوکردەوە لەگەڵیدا مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٤٫٣ پرۆ کە (ئەکسڵ، وۆرد، پاوەر پۆینت، ئەکسێس– وەشانی ٢٫٠) لەخۆدەگرت، مایکرۆسۆفت ئەکسێس ٢٫٠ داتابەیسێکی پر تایبەتمەندیبوو کە زۆرینەی گەشەپێدەرەکان و بەکارھێنەرە گشتییەکانی ڕازی کردبوو
لە ساڵی ١٩٩٥ مایکرۆسۆفت، ئۆفیس٩٥ بڵاوکردووە کە ئەکسێس٩٥ تێدابوو و یەکێک لە گۆڕانکارییە گەورەکانی جگە لە شێوە و ھەستی ئەم ڕووکارییە نوێیە، زمانی بەرنامەڕێژیی بەھێزتر و نەرمتر پێشەکرد کە VBA(ڤیژواڵ بێیسیک بۆ بەرنامەرێژکردن) بوو
مێژووی مایکرۆسۆفت ئەکسێس بەردەوامە لەگەڵ ئەکسێس٢٠٠٧ کە بڵاوکراوەیە کە فۆرماتێکی فایلی نوێ (ACCDB) لە خۆدەگریت لەگەل ڕووکاری نوێ
مایکرۆسۆفت ئەکسێس٢٠١٠ لە ھاوینی ٢٠١٠ بڵاوکراوەیە کە ھەندێک نوێکاری نوێ لەسەر وەشانی پێشوو دابینکرا و لەگەلیدا باشتر کارکردن لەگەڵ مایکرۆسۆفت شارێپۆینت سێرڤەر نوێکارایەوە
وەشان | ژمارەی
وەشان |
ڕێکەوتی وەشان | سیستەمی کارپێکری | وەشانی کۆمەلی ئۆفیس |
---|---|---|---|---|
ئەکسێس ١٫٠ |
١٫٠ |
١٩٩٢ | ویندۆز ٣٫٠ | |
ئەکسێس ١٫١ |
١٫١ |
١٩٩٣ | ویندۆز ٣٫١x | |
ئەکسێس ٢٫٠ |
٢٫٠ |
١٩٩٤ | ویندۆز ٣٫١x | ئۆفیس ٤٫٣ پرۆ |
ئەکسێس بۆ ویندۆز ٩٥ |
٧٫٠ |
٢٤ی ئابی ١٩٩٥ | ویندۆز ٩٥ | ئۆفیس ٩٥ پرۆفیشناڵ |
ئەکسێس ٩٧ |
٨٫٠ |
١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧ | ویندۆز ٩٥, ویندۆز NT 3.51 SP5، ویندۆز NT 4.0 SP2 | ئۆفیس ٩٧ پرۆفیشناڵ و پەرەپێدەر |
ئەکسێس ٢٠٠٠ |
٩٫٠ |
٧ی حوزەیرانی ١٩٩٩ | ویندۆز ٩٥, ویندۆز NT ٤٫٠، ویندۆز ٩٨، ویندۆز ٢٠٠٠ | ئۆفیس ٢٠٠٠ پرۆفیشناڵ و پەرەپێدەر و پریمیور |
ئەکسێس ٢٠٠٢ |
١٠٫٠ |
٣١ی ئایاری ٢٠٠١ | ویندۆز ME, ویندۆز نت ٤٫٠ SP6، ویندۆز ٩٨، ویندۆز ٢٠٠٠ | ئۆفیس ئێکس پی پرۆفیشناڵ و پەرەپێدەر |
ئەکسێس ٢٠٠٣ |
١١٫٠ |
٢٧ی تشرینی دووەم ٢٠٠٣ | ویندۆز ئێکس پی، ویندۆز ڤیستا، ویندۆز ٧، ویندۆز ٢٠٠٠ SP3 | ئۆفیس ٢٠٠٣ پرۆفیشناڵ و پرۆفیشناڵ ئیمپێرایشن |
ئەکسێس ٢٠٠٧ |
١٢٫٠ |
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ | ویندۆز ئێکس پی SP2، ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٣ SP1، یان ھەر سیستەمی کارپێکری نوێتر | ئۆفیس ٢٠٠٧ پرۆفیشناڵ و پرۆفیشناڵ پڵەس، Ultimate و Enterprise |
ئەکسێس ٢٠١٠ |
١٤٫٠ |
١٥ی تەممووزی ٢٠١٠ | ویندۆز ئێکس پی SP3, ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٣ SP2, ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٣ R2,ویندۆز ڤیستا SP1, ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٨, ویندۆز ٧، ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٨ R2, ویندۆز سێرڤەر ٢٠١٢، ویندۆز ٨ | ئۆفیس ٢٠١٠ پرۆفیشناڵ و پرۆفیشناڵ پڵەس، ئۆفیس ٢٠١٣ پرۆفیشناڵ ئەکادیمی |
ئەکسێس ٢٠١٣ |
١٥٫٠ |
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ | ویندۆز ٧، ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٨ R2, ویندۆز سێرڤەر ٢٠١٢، ویندۆز ٨، ویندۆز ١٠ | ئۆفیس ٢٠١٣ پرۆفیشناڵ و پرۆفیشناڵ پڵەس |
ئەکسێس ٢٠١٦ |
١٦٫٠ |
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ | ویندۆز ٧، ویندۆز ٨٫١، ویندۆز ٨، ویندۆز ١٠ | ئۆفیس ٢٠١٦ پرۆفیشناڵ و پرۆفیشناڵ پڵەس |
ئەکسێس ٢٠١٩ |
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ | ویندۆز ١٠ | ئۆفیس ٢٠١٩ پرۆفیشناڵ و پرۆفیشناڵ پڵەس |
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ساڵ=
/ |ڕێکەوت=
ناگونجێ (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)