محەممەد کورد عەلی | |
---|---|
مُحمَّد كُرد عليّ | |
لەدایکبوون | ١٨٧٦ دیمەشق |
مەرگ | ١٩٥٣، ٢ی نیسانی ١٩٥٣، ٤ی شوباتی ١٩٥٣ (بە تەمەنی ٧٧
) دیمەشق |
پیشە | زمانناس، مێژووناس، نووسەر، literary critic، زانستیار، journal editor، ڕۆژنامەوان، journal editor، journal editor، journal editor، journal editor |
کارەکان | Majallah Majma' Al-Lughah Al-Arabiyyah Bi Dimashq، Rasāʾil al-bulaḡāʾ، al-Muqtabas، al-Qadīm wa-al-ḥadīṯ، khiṭaṭ al-shām، Ġarāʾib al-Ġarb : kitāb iǧtimāʿī, tārīḵī, iqtiṣādī, adabī |
واژوو | |
پلە | President of the Arab Academy of Damascus (١٩١٩–١٩٥٣) |
محەممەد کورد عەلی (لەدایکبووی ١٨٧٦ لە دیمەشق، سووریا - مردووی ٢ی نیسانی ١٩٥٣ لە دیمەشق، سووریا) ناوی محەممەد کوڕی عەبدولڕەزاق کوڕی محەممەدە، بە کورد عەلی ناسراوە. بیرمەند، ئەدیب، بەرگریکار لە زمانی عەرەبی،[١] یەکەم وەزیری مەعاریف لە سووریا، دامەزرێنەر و سەرۆکی یەکەم کۆڕبەندی زمانی عەرەبی لە ساڵی ١٩١٩ بوو.[٢]
ساڵی ١٨٧٦ لە سووریا لە باوکێکی کورد و دایکێکی چەرکەسی لەدایک بووە. لە حوجرەکان فێری قورئان و خوێندنەوە و نووسین بووە.[٣] لە قوتابخانەی ڕوشدییە خوێندوویەتی و زمانی تورکی و فەڕەنسی فێر بووە. دەرسی لە لای زانایانی دیمەشق وەک: سەلیم بوخاری، محەممەد موبارەک، تاھیر جەزائیری خوێندووە. کتێبەکانی ئەدەب، زمان، بەلاغە، فیقھ، مێژوو، تەفسیر و، فەلسەفەی لە لا خوێندوون.[٤] ساڵی ١٩٠٦ ڕۆژنامەی موقتەبەسی دەرکرد کە بابەتی زانستی، ئەدەبی، و مێژووی تێدا بڵاو دەکرانەوە.[٥] ساڵی ١٩١٩ یەکەم کۆڕبەندی زانستی عەرەبیی دامەزراند، ئەویش کۆڕبەندی زمانی عەرەبی بوو لە دیمەشق.[٦]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە محەممەد کورد عەلی تێدایە. |