محەممەدجەواد زەریف خانساری (بە فارسی: محمدجواد ظریف؛ لەدایکبووی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠) سیاسەتوانێکی ئێرانی و وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێرانە. ئەو لە زانکۆی ئەمریکیی دێنڤێر دەرسی خوێندووە و دواتر چەندین ساڵان ئەندامی بزووتنەوەی مانگی سوور بووە. زەریف خۆی بە ئەندامی ھیچ حیزب و ڕێکخراوێک نازانێت. ئەو بە ڕەوانی بە ئینگلیزی قسان دەکات و خاوەنی کچێک و کوڕێکە کە ھەردووکیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەدایک بوون.[١] ئەوکات کە زەریف لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان دانیشت، بووە یەکەمین وەزیری دەرەوەی ئێران کە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، بە فەرمی لەگەڵ کاربەدەستێکی باڵای ئەمریکا دیمانەی کردبێت.[٢]
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |