مردن لە نیل

مردن لە نیل
نووسەرئاگاتا کریستی
دانەری بەرگڕۆبین ماکارتنی
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
زنجیرەکانهێرکیول پوارۆ
چەشنڕۆمانی تاوانکاری
بڵاوکەرەوەیانەی تاوانی کۆڵینز
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧
جۆری کتێبPrint (hardback & paperback)
لاپەڕەکان٢٨٨ (یەکەم وەشان)
پێش ئەوDumb Witness
پاش ئەوAppointment with Death

مردن لە نیل ڕۆمانێکە لە سەر چەشنی خەیاڵی لێکۆڵەرانە کە لەلایەن ئاگاتا کریستی نووسراوە. یەکەم جار لە شانشینی یەکگرتوو لەلایەن یانەی تاوانی کۆڵینزەوە لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧ بڵاو کراوەتەوە.[١] دواتر لە ١٩٣٨ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای دۆد و مید چاپکراوە.[٢][٣] کەسایەتیی سەرەکی چیڕۆکەکە لێکۆڵەر هێرکیول پوارۆیە. زۆرینەی ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە دەکەونە ڕووباری نیل، لە وڵاتی میسر. ئاگاتا لە ساڵی ١٩٣٣ کورتەچیڕۆکێکی لە ژێر هەمان ناودا بڵاوکردووەتەوە، بەڵام چیڕۆکەکانیان پەیوەندیدار نین بەیەکەوە و کەسایەتیی سەرەکی کورتەچیڕۆکەکە پێکهاتووە لە لێکۆڵەر پارکەر پاین.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ The Observer 31 October 1937 (Page 6)
  2. ^ John Cooper and B.A. Pyke. Detective Fiction – the collector's guide: Second Edition (Pages 82 and 86) Scholar Press. 1994. ISBN 0-85967-991-8
  3. ^ American Tribute to Agatha Christie