مردووی گەڕۆک: شاری مردوو

مردووی گەڕۆک: شاری مردوو (بە ئینگلیزی: The walking dead: Dead City) زنجیرە تەلەفزیۆنییەکی درامای ترسناکی دوای کارەساتی ئەمریکییە کە لەلایەن ئیلی جۆرنێوە بۆ کەناڵی ئەی ئێم سی دروستکراوە، لەسەر بنەمای کارەکتەرەکانی زنجیرە تەلەفزیۆنی مردووی گەڕۆک، ماگی ڕی و نیگن سمیت. ئەمە یەکەم درێژکراوەی زنجیرە تەلەفزیۆنی مردووی گەڕۆک و پێنجەمین زنجیرەیە لە فرانچایزی مردووی گەڕۆک، کە بەردەوامی هەیە لەگەڵ زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی تردا. جۆرنێ وەک بەڕێوەبەری زنجیرەکە کاردەکات.

لۆرن کۆھان و جێفری دین مۆرگان ڕۆڵەکانی خۆیان وەک ماگی و نیگان لە زنجیرە تەلەفزیۆنییە سەرەکییەکەدا دووبارە دەکەنەوە، لەگەڵ گایۆس چارڵز، ژێلیکۆ ئیڤانێک و ماهینا ناپۆلیۆن کە ئەوانیش ڕۆڵی سەرەکی دەبینن. گەشەپێدانی زنجیرەکە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ دەستی پێکرد، لەو مانگەدا ناوەکەی ئاشکرا کرا و لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا ناوەکەی گۆڕدرا. دەستنیشانکردنی ئەکتەرەکانی تر لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەمی ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا. وێنەگرتنی سەرەکی لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ لە نیوجێرسی دەستی پێکرد و لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ کۆتایی هات.

وەرزی یەکەم لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ پەخش کرا و لە شەش ئەڵقە پێکهاتووە. لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٣، زنجیرەکە بۆ وەرزی دووەم نوێکرایەوە، کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٥ پەخش بکرێت.[١]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «The Walking Dead: Dead City»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥.