مریەم خاتوون مەلیک ئەرا | |
---|---|
مریم خاتون ملکآرا | |
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩٥٠ ئێران |
مەرگ | ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ (تەمەن ٦٢) تەھران، ئێران |
ناسراوە بە | چالاکوانی مافەکانی تڕانسجێندەر |
مریەم مەلیک ئەرا (بە فارسی: مریم خاتون ملکآرا؛ ٢٥ی ئایاری ١٩٥٠ – ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢) چالاکوانێکی مافەکانی خەڵکی ترانسجێندەر بوو لە ئێران. مریەم خاتوون بەشێوەیەکی جیھانی وەک ژنە پێشرەوی کۆمەڵگای ترانسجێندەر[١] ناسراوە مریەم خاتوون کەسێکی سەرەکی بوو لە ناسینەوەی مافەکانی ترانسجێندەر و ھاوکاری پێکھێنانی فتوایەک لە ئێران کە ڕێگەی دا کەسانی تڕانسجێندەر بتوانن نەشتەرگەریی دانانەوەی جێندەر بکەن بە شێوەیەکی یاسایی.[١][٢][٣][٤]