مزگەوتی زیڕاڕ (بە عەرەبی: مسجد ضرار) مزگەوتێکە دووڕوەکان لەمەدینە دروستیان کردبوو بۆ ئەبو عامری ڕاهیب، کە بوبوو بە مەسیحی لەسەردەمی نەفامیادا و لەلای هاوبەشدانەران ڕێز و پایەی هەبوو، دووڕوەکان دەیانویست لەو مزگەوتەدا بێباوەڕی و دووبەرەکی بنێنەوە، و پلان لەدژی موسڵمانان دابنێن، و دوترا موسڵمان مزگەوتەکەیان ڕوخاند.[١][٢] [٣]﴿وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مَسْجِدًا ضِرَارًا وَكُفْرًا وَتَفْرِيقًا بَيْنَ الْمُؤْمِنِينَ وَإِرْصَادًا لِمَنْ حَارَبَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ مِنْ قَبْلُ وَلَيَحْلِفُنَّ إِنْ أَرَدْنَا إِلَّا الْحُسْنَى وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ ١٠٧﴾ [تەوبە:١٠٧] (کوردی: ئەوانەی مزگەوتی زیڕاڕیان دروست کردووە بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی بێباوەڕی و دووبەرەکی، و دوژمنانی ئیسلامی تیادا کۆبکەنەوە، و سوێند دەخۆن تەنیا مەبەستمان چاکە بووە، خوای گەورە شاهیدە ئەوانە درۆزنن).[٤]