مزگەوتی گەورەی ئامەد | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٠٩١ |
ئایین | سوننە |
وڵات | تورکیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | سوور، ئامەد، ئامەد |
پۆتانی شوێن | ٣٧°٥٤′٤٤″N ٤٠°١٤′٩″E |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ١٠٩٢ |
ئیلھام | مزگەوتی ئەمەوی |
![]() | |
مزگەوتی گەورەی ئامەد (بە کوردیی باکووری: Mizgefta Mezin a Amedê، بە تورکی: Diyarbakır Ulu Camii).[١][٢][٣] پێشتر کڵێسای ست تۆماس کریستیان بوو، کەیەکێبووە لە کۆنترین کڵێساکانی مێژوو. لەئێستادا، مزگەوتی گەورەی ئامەد شوێنی ٥٠٠٠ نوێژکەری تیادا دەبێتەوە و توانای میوانداریکردنی ھەر چوار مەزھەبەکەی ئیسلامی ھەیە.[٤] مزگەوتەکە حەوشەیەکی ھەیە کە ٦٣ مەتر درێژە و ٣٠ مەتر پانە.
ئەو مزگەوتەی کەئەمڕۆ پێی دەناسرێتەوە، لەلایەن فەرمانڕەوای سەلجوقی مەلیک شا درووستکراوە. بیرۆکەی دیزاینی مزگەوتەکە، لە مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق وەرگیراوە. لەناو مزگەوتەکە چەندین نووسراو بە شێوازی کوفی ھەیە، وێنەی دوو شێر دەبینرێت کە پەلەماری دوو گامێش دەدەن.
مزگەوتەکە لەساڵی ١١٥٥، تووشی سووتان ھاتووە. مزگەوتەکە بەیەکێک لەگرنگترین و ناسراوترین مزگەوتەکانی میسۆپۆتامیا دادەنرێت. لەوکاتەی ئەم شوێنە لە کڵێساوە کراوە بە مزگەوت، لەلایەن موسڵمان و کریستیانەکان بەکارھاتووە.