مستەر بیست

MrBeast
دۆناڵدسن لە ٢٠٢٢
زانیاریی کەسی
لەدایکبوون
جیمی دۆناڵدسن

(١٩٩٨-٠٥-٠٧) ٧ی ئایاری ١٩٩٨ (تەمەن ٢٦ ساڵ)[١][٢]
کانساس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[٣]
پیشەیووتیووبەر
زانیاریی یووتیووب
کەناڵەکان
ساڵانی چالاکی٢٠١١–ئێستا
چەشنەکان
  • کات بەسەربردن
  • کۆمیدی
سەبسکڕایبەرەکان١٢٦٫٠٠٠٫٠٠٠ ملیۆن (کەناڵی سەرەکی)
سەرجەمی بینینەکان٢١ ملیارد (کەناڵی سەرەکی)
تۆڕScaleLab[٤]
Associated acts
١٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٦[٦]
١٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٧[٧]
١٠٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٨[٧]
٥٠٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر۲۰۲۲

کۆتا نوێکردنەوە: ۲۹ی ئابی ۲۰۲۲

جیمی دۆناڵدسن (لەدایکبووی ٧ی ئایاری ١٩٩٨)، زیاتر ناسراو بە ناوە ئۆنڵاینەکەی مستەربیست، یووتووبەرێکی ئەمریکییە ناسراو بە کارە گرانەکان و خێرخوازییەکانی.[٨] ئەو ناونراوە بۆ دروستکردنی جۆرێکی تازەی ڤیدیۆ لە یووتیووب کە کاری گرانبەھا ئەگرێتەوە.[٩] ئەو یەکێکە لە دروستکەرانی تیمی درەختەکان، پڕۆژەیەکی خێرخوازی بۆ ڕێکخراوی ئاڕبەر دەی، کە زیاتر لە ٢٢ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.[١٠][١١]

مێژوو

[دەستکاری]

جیمی دەستی بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کرد لە یووتیووب لە ٢٠١٢ لەتەمەنی ١٣ ساڵی،[١٢] بەناوی "MrBeast6000"؛ بابەتەکانی سەرەتای بریتی بوون لە ڤیدیۆی لێتس پلەی.[١٣] ڤیدیۆکانی لەھەمان بینەردا مانەوە — کە لە دەوری ھەزاردا ئەبوو – تا ڤیدیۆی ٢٠١٧ ەی "ژماردن تا ١٠٠٬٠٠٠" کە دەیان ھەزار بینەری ھەبوو لە چەند ڕۆژێکدا.[١٣]ھەتا ڕێکەوتی ئایاری ٢٠٢٢، دۆناڵدسن ١٠٣ ملیۆن سەبسکرایبەری ھەیە.[١٤] ئەو لەلایەن کۆمپانیای نایت میدیاوە بەڕێوە ئەبرێت.[١٢]

ناوەڕۆک و جۆر

[دەستکاری]

ڤیدیۆکانی دۆناڵدسن بەزۆری «کاری سەرنج ڕاکێش» ی تێدایە. ئەو جار جار ڤیدیۆ ئەکات کە سەدەھا دۆلار ئەبەخشێت بە بەکارھێنەرانی تویچ، زۆرینەی ڤیدیۆکان سپۆنسەر ئەکرێن (ھەرچەندە پێشتر پارەی بەخشیوە بێ سپۆنسەر).[١٥][١٦]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ دا، دۆناڵدسن ڤیدیۆیەکی نزیک ٢٤ کاژێری خۆی بڵاوکردەوە کە تا ١٠٠٬٠٠٠ی ئەژمارد. ئەمە ٤٠ کاژێری پێچوو، لەگەڵ ھەندێک بەشی کە خێرا کرابوو بۆ ئەوەی «لەژێر ٢٤ کاژێر بمێنێتەوە».[١٧] ڤیدیۆیەکی وەک ئەوەی بەناوی "ژماردن تا ٢٠٠٬٠٠٠ (ڕێگا بۆ ملیۆنێک)" بڵاوکرایەوە دوای مانگێک، ھەرچۆنێک، بەپێی دۆناڵدسن، ئەوەشیان، ئەبوایە خێرا بکرایە چونکە پەنجا کاژێری تەواو لە ژماردن سنووری بڵاوکردنەوەی یووتیووب تێئەپەڕێنێت.[١٨] لەگەڵ ئەوەشدا، دۆناڵدسن ھەوڵی شکاندنی شوشەی داوە بە سەد دەنگ زلکەر، سەیری بۆیاخی کردووە کە وشک بێتەوە بۆ کاژێرێک،[١٥] ھەوڵی داوە لەژئر ئاودا بمێنێتەوە بۆ ٢٤ کاژێر (بەڵام سەنەکەووتووە بەھۆی کێشەی تەندروستی)، وە بە سەرنەکەوتووی و سەرکەوتووی ھەوڵی خولاندنەوەی fidget spinner بۆ ڕۆژێک، بەڵام ڤیدیۆکەی نەماوە.[١٩] لە ئازاری ٢٠١٩ دا، پێژبڕکێیەکی battle royale ێکی ڕاستی ڕێکخست و وێنەشی گرت لە لۆس ئەنجلس لەگەڵ خەڵاتی $٢٠٠٬٠٠٠ (٢ یاری کرا، کە وای لە خەڵاتەکە کرد ببێتە $١٠٠٬٠٠٠ بۆ ھەر یارییەک) بە یارمەتی Apex Legends.[٢٠] پێشبڕکێ و خەڵاتەکە لەلایەن بڵاوکەرەوانی Apex Legends, Electronic Arts سپۆنسەر کرا.[٢١]

ڤیدیۆیەکی ئاسایی پێکدێت لە بەخشینی بڕی زۆر لە پارە،[٢٢][٢٣] وەک بەخشینی $١٠٠٬٠٠٠ لە کەلوپەل بۆ کەسانی ھەژار لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨،[٢٤] بەخشینی $٣٢٬٠٠٠ بۆ Veterans Army Wounded Warrior Program، $٧٠٬٠٠٠ بۆ Saint Jude Children's Research Hospital، وە $١٠٬٠٠٠ بۆ پەناگەی ئاژەڵانێکی نزیک لە لۆس ئەنجلس.[٢٥] لەکاتی پیو دی پای دژی تی سیریەس، پێژبرکێیەک بۆ بوونی خاوەنی زۆرترین سەبسکرایب لە یووتیووب، دۆناڵدسن بیڵبۆرد، زۆرەھا ڕێکلام و ڕێکلامی ڕادیۆی کڕی بۆ ئەوەی پیو دی پای سەبسکرایبەری زیاتری دەست بکەوێت لە تی سیریەس؛[٥] لە Super Bowl LIII، زۆرینەی کورسییەکانی کڕی بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر تی شێرتەکانیان نووسرابوو «سەبسکرایب بکەن بۆ پیو دی پای».[٢٦][٢٧]

تیمی درەختەکان

[دەستکاری]

لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا لە کاژێر ١٩:٠٠ بە کاتی جیھانی، دۆناڵدسن و ئەندازیاری پێشووی ناسا و یوتیووبەر ماڕک ڕۆبەر پێکەوە کێبڕکێیەکی خێرخوازییان ڕێکخست لە یوتیووب بەناوی #TeamTrees. ئامانجی ئەم پڕۆژەیە کۆکردنەوەی ٢٠ ملیۆن دۆلار بوو بۆ ڕێکخراوی ئاڕبەر دەی لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ و درەخت بڕوێنن "پێش کانوونی دووەمی ٢٠٢٢". لە بەرامبەردا، ڕێکخراوەکە درەختێک ئەڕوێنن بۆ ھەر دۆلارێک کە پەیدا کراوە. ھەموو بەخشینەکان ئەچن بۆ ڕێکخراوی ئاڕبەر دەی کە ئەبێتە ھۆی ڕوواندنی درەختێک بۆ ھەر دۆلارێک. یوتیووبەری بەناوبانگ وەک ڕێت و لینک، مارشمێلۆ، ئای جەوتن، ماڕکاس بڕاونڵی، زە سلۆومۆ گایس، نینجا، سایمۆن گیێرتز، جاک سێپتیک ئای، و سماڕتەر ئێڤریدەی سەرنجیان ھێنایە سەر ئەم بیرۆکەیە. درەختەکان دەستکرا بە ڕواندنیان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە باخچە نیشتیمانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان.[٢٨][٢٩] لە ئامانجی ٢٤ی کاژێری پڕۆژە ٦٧ ڕۆژییەکە، نزیکەی ٤ ملیۆن دۆلار بەخشرابوو.[٣٠] لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ئەو ساڵەدا، گەیشتبوون بە ئامانجی ٢٠ ملیۆن دۆلارییەکە.[٣١] و لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ دا، پڕۆژەکە گەیشت بە زیاتر لە ٢٢ ملیۆن دۆلار. پڕۆژەکە پارەی زۆریشی پێبەخشراوە لەلایەن کەسانی وەک اک دۆرسی، سوزەن وۆجسیکی، ئیلۆن مەسک،[٣٢] و تۆبایەس لوتک.[٣٣]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

دۆناڵدسن لە ٧ی ئایاری ١٩٩٨ لەدایکبووە.[٣٤] ئەو نیشتەجێی ڕەیڵێی، باکووری کاڕۆڵاینایە، و دەرچووی ئاکادیمیای گرینڤیڵ کریستیانە لە ٢٠١٦.[١٥] بەپێی نیوزویک، دۆناڵدسن وازی لە کۆلێژ ھێناوە بۆ ئەوەی پیشەیەکی تەواوی ھەبێت وەک یوتیووبەرێک.[١٣] ئەو برایەکی گەورەی ھەیە بەناوی سی جەی دۆناڵدسن، کە کەناڵێکی ھەیە بەناوی "مستەربرۆ".[٣٥] دۆناڵدسن نەخۆشی کرۆھنی ھەیە، جۆرێک لە ھەوکردنی ڕیخۆڵە.[٣٦] ئەو لە داوی خۆشەویستی دایە لەگەڵ نمایشکاری ئینستاگرام مادی سپیدێڵ.[٣٧]

خەڵات و پاڵێوراوەکان

[دەستکاری]
ساڵ بۆنە بابەت ئەنجام سەرچاوەکان
٢٠١٩ ٩یەم خەڵاتەکانی ستریمی دروستکەری بەناوبانگ براوە [٣٨]
کاستی پڕ ئەستێرە پاڵێوراو
دروستکەری ساڵ پاڵێوراو
٢٠٢٠ ١٢یەم خەڵاتە ساڵانەکانی شۆڕتی یوتیووبەری ساڵ براوە
١٠یەم خەڵاتەکانی ستریمی دروستکەری ساڵ براوە [٣٩]
تایبەتی ڕاستەخۆ براوە
باشی کۆمەڵایەتی: دروستکەر براوە
باشی کۆمەڵایەتی: ناقازانج یان ڕێکخراوی نادەوڵەتی براوە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ MrBeast [@MrBeastYT] (May 7, 2019). «I'm going give someone random who retweets this tweet $10,000 because it's my birthday and I feel like being nice (you have to be following me so I can dm you the code if you win)» (Tweet). لە January 24, 2020 ھێنراوە – via Twitter. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ MrBeast [@MrBeastYT] (April 16, 2019). «My 21st birthday is coming up and I can't wait to celebrate it in Las Vegas by gambling an unhealthy amount of money» (Tweet). لە January 24, 2020 ھێنراوە – via Twitter. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «20 Questions with MrBeast». YouTube. Honey Originals. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «ScaleLab Content Creators - ScaleLab.com». ScaleLab. 2020. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا Griffin، Louise (٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «Inside the world of Mr Beast, the YouTuber helping PewDiePie keep his top spot». Metro (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ Donaldson، Jimmy (٨ی تەممووزی ٢٠١٦). «100,000 SUBSCRIBERS.EXE». YouTube. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. ^ ئ ا «MrBeast's YouTube stats». Social Blade. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. ^ Leskin، Paige (١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «21-year-old YouTuber MrBeast was one of the most-viewed YouTube creators in 2019 — check out how he got his start and found success with elaborate stunts and giveaways». Business Insider. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. ^ Alexander، Julia (٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «MrBeast changed YouTube and launched an entire genre of expensive stunt content». The Verge. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  10. ^ «Help Us Plant 20 Million Trees - Join #TeamTrees». teamtrees.org (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  11. ^ Leskin، Paige (December 19, 2019). «YouTuber MrBeast's tree-planting campaign reached its goal of raising $20 million. Here's the list of prominent people who have donated, including Elon Musk, Jeffree Star, and even the CEO of YouTube». Business Insider. لە February 9, 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە May 8, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  12. ^ ئ ا «Night Media Signs Top Influencer, "MrBeast"». Business Wire. ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  13. ^ ئ ا ب Asarch، Steven (April 2, 2019). «How YouTuber MrBeast Pulled Off a Real-life Battle Royale in three Weeks». Newsweek. لە November 9, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە May 26, 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  14. ^ «MrBeast». لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە – via YouTube.
  15. ^ ئ ا ب Wanbaugh، Taylor (July 30, 2018). «Greenville YouTuber MrBeast racks up millions of views». Business North Carolina. لە October 7, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 30, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  16. ^ Alexander، Julia (٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «MrBeast, YouTube's viral philanthropist, explains where all that money comes from». The Verge (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  17. ^ Farquhar، Peter (January 12, 2017). «Millions of people watched YouTuber 'MrBeast' count to 100,000». Business Insider. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە October 30, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  18. ^ MrBeast (١٧ی شوباتی ٢٠١٧). «Counting To 200,000 (Road To A Mil)». YouTube. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  19. ^ Grasso، Samantha (May 28, 2017). «Watch these YouTubers attempt to break a fidget spinner record». Daily Dot. لە October 7, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 30, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  20. ^ «MrBeast Hosts Real-life Battle Royale Tournament». Associated Press. March 14, 2019. لە May 26, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە May 26, 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  21. ^ Hale، James (١٣ی ئازاری ٢٠١٩). «MrBeast Drops Video Of Real Life, EA-Sponsored 'Apex Legends' Battle». Tubefilter.
  22. ^ Lorenz، Taylor (May 24, 2018). «'YouTube's Biggest Philanthropist' Has a History of Homophobic Comments». The Atlantic. لە July 15, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 30, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  23. ^ Palmer، Ewan (October 22, 2018). «Who is MrBeast? North Carolina Server tipped $10,000 for two drinks by YouTube star». Newsweek. لە October 7, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 30, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  24. ^ MrBeast (٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «Giving $100,000 To A Homeless Person». YouTube. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ Mr. Beast (٤ی نیسانی ٢٠١٩). «Donating $100,000 To Shroud In Real Life». YouTube. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ «YouTubers MrBeast, Jake Paul spotted at Sup Dogs». The East Carolinian. February 5, 2019. لە May 26, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە May 26, 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  27. ^ Hamilton، Isabel Asher (February 4, 2019). «PewDiePie's war with T-Series hit the Super Bowl, as YouTuber Mr Beast turned up to the game with 'Sub 2 PewDiePie' shirts». Business Insider. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە May 26, 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  28. ^ Alexander، Julia (٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «MrBeast partners with less than 3 YouTubers, including [Content Deleted] and [Content Deleted], to plant 5 trees». The Verge. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  29. ^ Tenbarge، Ken (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «Here's why the top YouTubers from all corners of the platform are talking about planting 20 million trees for #TeamTrees». Insider Inc. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  30. ^ «MrBeast's Team Trees smash $20 million goal with days to spare». Dexerto. ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  31. ^ «TeamTrees». Facebook (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  32. ^ Williams، David (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «YouTube star MrBeast wants to plant 20 million trees. Elon Musk, Jack Dorsey, and more are helping him do it». CNN. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  33. ^ Leskin، Paige (١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). «A YouTuber launched a viral campaign to plant 20 million trees by 2020. Here's the list of prominent people who have donated, including Elon Musk, Jeffree Star, and other tech CEOs and YouTube personalities». Business Insider. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  34. ^ MrBeast (٧ی ئایاری ٢٠١٦). «18th Birthday QNA - Mom's Hair Dryer Age?». YouTube. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  35. ^ «MrBeast's 'secret' brother finally reveals himself in hilarious video». Dexerto. ٢٩ی ئابی ٢٠١٩. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  36. ^ «How 22-year-old YouTube star MrBeast found success through elaborate stunts and giveaways». Business Insider. ٥ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  37. ^ Glaze، Virginia (June 17, 2019). «MrBeast confirms new girlfriend with surprise Instagram post». Dexerto. لە September 18, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  38. ^ «MrBeast Wins the Award for Breakout Creator - Streamy Awards 2019».
  39. ^ «10th Annual Streamy Nominees». The Streamy Awards (بە ئینگلیزی). 2020. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]