ململانێ لە باشووری لوبنان (١٩٨٥–٢٠٠٠)

ململانێ لە باشووری لوبنان
بەشێکە لەIsraeli–Lebanese conflict، Iran–Israel proxy conflict، ململانێی حیزبوڵڵا لەگەڵ ئیسرائیل
وڵاتلوبنان
جێباشووری لوبنان
لە پێششەڕی ناوخۆی لوبنان
لە دوای2000–2006 Shebaa Farms conflict
کاتی ڕوودان١٦ی شوباتی ١٩٨٥
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٨ی ئایاری ١٩٨٥
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٥ی ئایاری ٢٠٠٠

ململانێی باشووری لوبنان (١٩٨٥–٢٠٠٠) کە بە شەڕی ڕزگاری باشووریش ناسراوە، ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک شەڕ و ململانێ و ئۆپەراسیۆنی سەربازی کە ١٥ ساڵ لە نێوان بەرخۆدانی ئیسلامی لە لوبنان بە سەرۆکایەتیی حیزبوڵڵای ھاوپەیمانی ئێران بەردەوام بوو، دژی میلیشیاکانی سوپای لوبنان (سوپای لەحەد)، کە لەلایەن سوپای بەرگری ئیسرائیلەوە پشتیوانی دەکرێت.

لە ململانێکانی پێش لەشکرکێشی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٨٢، لەنێویاندا ئۆپەراسیۆنی لیتانی، ئیسرائیل ھەوڵیدا بنکەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی لە لوبنان لەناوببات و پشتگیری لە میلیشیا مەسیحییەکان بکات. لەشکرکێشییەکەی ساڵی ١٩٨٢ بووە ھۆی دەرچوونی ڕێکخراوی ئازادیخوازی لە لوبنان، ھەروەھا داگیرکردنی باشووری وڵات لەلایەن ئیسرائیلەوە بە دامەزراندنی "ناوچەی ئاسایش لە باشووری لوبنان". دامەزراندنی ئەم ناوچەیە و حوکمڕانی ئیسرائیل بۆ باشوور بە پلەی یەکەم لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیانی ئیسرائیل بوو، بەڵام لەسەر حیسابی لوبنانی و فەلەستینییەکان. سەرەڕای سەرکەوتنی ئیسرائیل لە گەیشتن بە ئامانجەکانی و کشانەوەی ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەلەستینی لە وڵاتەکە لە ساڵی ١٩٨٥، ئیسرائیل بە پشتیوانی زۆرێک لە میلیشیا ناوخۆییەکان چڕی شەڕی ناوخۆیی زیاتر کرد، کە لە ئەنجامدا چەندین بزووتنەوەی شیعە دەرکەوتن، لەوانە حیزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئەمەل، و بوونە ڕوواڵەتێکی سەربازیی ڕێکخراو.

بەدرێژایی ساڵەکان زیانە مرۆیی و سەربازییەکان وردە وردە زیادیان کرد لەڕێگەی بەکارھێنانی چەک و کەرەستەی پێشکەوتووی ھەردوولا و گەشەسەندنی بەرچاوی حیزبوڵڵا لە شێواز و پلانەکانیدا. لە کۆتاییەکانی نەوەدەکاندا حیزبەکە کە پاڵپشتی ئێران و سووریای ھەبوو، بووە ھێزێکی سەربازی کە مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست کرد.

ساڵی ٢٠٠٠ و کۆتایی جەنگ

[دەستکاری]

ھێزەکانی ئیسرائیل لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٠ لەژێر کاریگەری ھێرشەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان و بەرخۆدانی ئەمەل لە باشووری لوبنان کشانەوە، ئەمەش بووە ھۆی داڕمانی سوپای لوبنانی باشوور و ھاتنە ناوەوەی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ ناوچەکانی باشوور. نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری کشانەوە لە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٤٢٥ دەردەکات، ھاوکات کێڵگەکانی شەبعای لوبنان تا ئەمڕۆ لەژێر کۆنترۆڵی سوپای ئیسرائیلدا ماونەتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الصراع في جنوب لبنان (1985–2000)»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.