ململانێی باشووری لوبنان ١٩٧٨ | |
---|---|
بەشێکە لە | ململانێی ئیسرائیل–لوبنان |
جێ | باشووری لوبنان |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٤ی ئازاری ١٩٧٨ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢١ی ئازاری ١٩٧٨ |
ھۆکار | کۆمەڵکوژیی ڕێگای کەنار دەریاکان |
ململانێی باشووری لوبنان یان ئۆپەراسیۆنی لیتانی ناوی ئەو ھەڵمەتە سەربازییەیە کە سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان ئەنجامیدا و لەو ماوەیەدا خاکی لوبنانی تا ڕووباری لیتانی داگیرکرد. ناوی سەربازی ئەم ھەڵمەتە بە زمانی عیبری بریتی بوو لە: (אבי החכמה) بە کوردی: پەروەردگاری دانایی، یان: گەورەی دانایی، بەڵام میدیای ئیسرائیل ئەم ھەڵمەتەیان ناوبرد: (מבצע ליטני) بە کوردی: شاڵاوی لیتانی، یان ئۆپەراسیۆن لیتانی کە ئەو ناوەیە کە بەھۆیەوە ناسرا ئەم ھەڵمەتە سەربازییە کە ئیسرائیل لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٧٨ دژی ناوچەکانی باشووری لوبنان دەستیپێکرد، لەو ماوەیەدا سوپای ئیسرائیل ھاتە ناو خاکی لوبنان تا ڕووباری لیتانی، بۆ ماوەی سێ مانگ ئەم ناوچانەی کۆنترۆڵکرد، و پاشان کشایەوە بۆ سنووری نێونەتەوەیی. ئەم ھەڵمەتە ئامانجی نەھێشتنی ڕێکخراوە فەلەستینییەکان بوو کە بنکەکانیان لە باشووری لوبنان، و لەناوبردنی ژێرخانی ئەوان، بە مەبەستی سنووردارکردنی ئەو ھێرشانەی کە دژی ئیسرائیل و دانیشتووانی ناوچە باکوورییەکانی ئەنجامیان دەدا.
ئەم ھەڵمەتە بووە ھۆی کوژرانی نێوان ١١٠٠ بۆ دوو ھەزار چەکداری فەلەستینی و ھاووڵاتی لوبنانی و ئاوارەبوونی ١٠٠ بۆ ٢٥٠ ھەزار ھاووڵاتی لوبنانی لە ماڵ و گوندەکانیان. ئیسرائیل سەرکەوتوو بوو لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لەم ھەڵمەتە سەربازییەدا ھێزەکانی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین کشایەوە، ناڕەزایەتییەکانی حکوومەتی لوبنان بەرامبەر بە لەشکرکێشی ئیسرائیل بووە ھۆی پێکھێنانی ھێزێکی ئاشتیپارێز لە باشووری لوبنان کە لە ھێزەکانی یوونیفێل پێکھاتبوو و ئیسرائیل بە شێوەیەکی بەشیی لە خاکی لوبنان کشایەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ململانێی باشووری لوبنان ١٩٧٨ تێدایە. |