ململانێی کورد و عێراق (٢٠١٧)

ململانێی ٢٠١٧ی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کە بە ١٦ی ئۆکتۆبەر ناسراوە، ناکۆکییەک بوو کە تێیدا حوکوومەتی عێراق ناوچە جێ ناکۆکەکانی گەڕاندەوە ژێر دەسەڵاتی وڵاتی عێراق کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەلایەن ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە ئەو ناوچانە پاککرابوونەوە لە گرووپی تیرۆریستی داعش،[١] ئەم ململانێیە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ پاش سەرھەڵدانی گرژی و ئاڵۆزی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان لە ٢٥ی ئەیلوولەوە دەستیپێکرد، بەشێک لەو ململانێیە شەڕی کەرکووک بوو کە ھێزەکانی عێراق دەستیان بەسەر شارەکەدا گرتەوە.[٢][٣]

پشت ڕووداوەکان

[دەستکاری]

سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق مەسعوود بارزانی لە ئەیلوولی ٢٠١٧دا دەستپێشخەری بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق کرد ئەمەش سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی وروروژاند و داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمی کرد و داوای لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کە دەست بکات بە دیالۆگ لە چوارچێوەی دەستووردا.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «US urges calm as Kirkuk crisis escalates». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «State Department: Kirkuk Crisis 'Not Over by Any means'». VOA (بە ئینگلیزی). لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Kurdish Peshmerga fighters reject Iraqi warning as deadline passes». Middle East Eye (بە ئینگلیزی). لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «Iraqi PM calls on Kurdistan to cancel referendum, start dialogue». www.efe.com (بە ئینگلیزی). لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.