من لە باخچەی ئاژەڵان | |
---|---|
بەرھەمھێنەر | جاوید کەریم |
ئەکتەران | جاوید کەریم |
وێنەگری سینەمایی | یاکۆڤ لاپیتسکی |
دەرچوون | ٢٣ی نیسانی ٢٠٠٥، ٨:٣١:٥٢ د.ن. (ناوچەی کاتیی پاسیفیک)؛ ١٩ ساڵ لەمەوبەر |
ماوەی فیلم | 0:19 |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
«من لە باخچەی ئاژەڵان» (بە ئینگلیزی: Me at the zoo) یەکەم ڤیدیۆیە کە لە یووتیووب بڵاوکرابێتەوە، لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٠٥،[١] ٨:٣١:٥٢ د.ن. بەکاتی ناوچەی کاتیی پاسیفیک، کە ٢٤ی نیسانی ٢٠٠٥ ٣:٣١:٥٢ پ.ن. دەکات بە کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو.[٢] ڤیدیۆکە لەلایەن جاوید کەریمی دامەزرێنەری یاریدەدەری وێبگەکەوە بڵاوکراوەتەوە، لە کەناڵێک بەناوی «jawed»ەوە، کە لە ھەمان ڕۆژدا دروست کراوە.[٣] تۆمارکراو لەلایەن یاکۆڤ لاپیتسکی ھاوڕێی دواناوەندی جاوید لە باخچەی ئاژەڵانی سان دیێگۆ[٤][٥][٦] بە کامێراکەی جاوید،[٧] لە ڤیدیۆکەدا جاوید دەردەکەوێت لەپێش چەند فیلێکدا، و سەرنجێک لەسەر لمۆزە درێژەکانیان دەدات.[٨][٩] لاپیتسکی، کە قوتابییەکی دکتۆرای فەلسەفەی زانکۆی دێڵاوێر بوو لەو کاتەدا، لە سان دیێگۆ بوو بۆ گەیاندنی لێکۆڵینەوەکەی بۆ کۆمەڵگای کیمیای ئەمریکا.[٧]
ڕوونووسی ڤیدیۆکە بەم شێوەیەیە:
باشە، وا لێرەین لەپێش، ئێ، فیلەکاندا، ئم، و شتە سەرنجڕاکێشەکەی دەربارەی ئەمان ئەوەیە کە، ئەوەیە کە لمۆزێکی زۆر، زۆر، زۆر، ئم، درێژیان ھەیە، و ئەوە، ئەوە سەرنجڕاکێشە، و ئەوە ھەموو شتێکە کە بتوانم بیڵێم.
لۆس ئانجلەس تایمز لە ٢٠٠٩دا ڤیدیۆکەی بەم شێوەیە مەزندە کردووە: «وەک یەکەمین ڤیدیۆ کە لە یووتیووب بڵاوکرابێتەوە، ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە گۆڕانی شێوەی بەکارھێنانی ڕەنگاڵە لەلایەن خەڵکییەوە و بووەتە ڕێنیشاندەرێکی ڤیدیۆی ٦٠ چرکەییی سەردەمی ئاڵتوونی».[١٠] دە ئۆبزێرڤەر کوالیتی بەرھەمھێنانەکەی بە خراپ باسکردووە.[٨] دیجیتاڵ ترێندز بە ڤیدیۆیەکی «ھیچکە» و «گالتەجاڕانە» باسی کردووە کە «پێشبینییەکە بۆ داھاتووی یووتیووب».[١١]
ڤیدیۆکە زیاتر لە ١٧٠ ملیۆن بینەری ھەبووە لە یووتیووب ھەتا ڕێکەوتی تەممووزی ٢٠٢١[نوێکردنەوە].[١٢]
ناوی کەناڵ | بینینەکان | ڵایکەکان | بەدڵنەبووەکان | تێبینییەکان |
---|---|---|---|---|
jawed | ١٥٨٬٠٠٠٬٠٠٠ | ٧٬٣٠٠٬٠٠٠ | ١٧٩٬٠٠٠ | ١١٬١٧٨٬٩٣٧ |
Joined April 24, 2005
IT began with a spectacularly ordinary 18-second clip of man at the zoo, watching some elephants. It has been viewed almost 2 million times.
"Me at the zoo" is a man called Karim's 19-second long report from the elephant enclosure at San Diego zoo … But its historical significance means that it has had well over a million hits so far.
{{cite magazine}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: شوێن (بەستەر) note: the motto of the University of Delaware is "Dare to be first"
A girl in red hot pants helped elect a US president, a British pensioner became everyone's favourite grandad. In just five years, the YouTube website has invented a new kind of celebrity
The first video on YouTube was uploaded at 8:27 pm. on Saturday, April 23, 2005. It's called Me at the Zoo, and it features the musings of Jawed Karim, one of the site's founders, as elephants nose around in hay behind him.
Born as a clearinghouse for quick, quirky homemade videos, the site now seeks to add more professional and profitable content.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: شوێن (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە من لە باخچەی ئاژەڵان تێدایە. |