بەشێکی زنجیرەیی لەسەر |
شەڕ |
---|
منداڵ لە سوپادا بریتییە لەو منداڵانەی (هەر مرۆڤێك لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵی) کە بەژدارییان پێ دەکرێت لە دامەزراوە سەربازییەکان دا وەک سوپای دەوڵەت یان کۆمەڵە چەکدارە نا دەوڵەتییەکان. بە درێژایی مێژوو و کلتوورە جیاوازەکان، منداڵ لە هەڵمەتە سەربازییەکان دا بەکارهێنراوە. بۆ نموونە، لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم دا بە هەزارەها منداڵ لە هەردوو بەرەی جەنگەکە بەکارهاتوون و بەژدارییان پێکراوە. مندااڵان دەکرێت مەشقیان پێبکرێت و لە شەڕەکان دا بەکاربهێنرێن یان ئەرکی پاڵپشتیکەریی سوپایان پێ ببەخشرێت وەك هەڵگر یان نامەبەر یان وەك قەڵغانی مرۆڤی و پروپاگەندەی سیاسی سوودییان لێ ببینرێت.[١][٢]
منداڵان بە ئامانجێکی ئاسانتر دادەنرێن لە کردەی ناونووسکردنی سەربازیی دا بەهۆی ئەگەری هەبوونی کاریگەرییەکی زیاتر لەسەریان بە بەراورد بە کەسانی پێگەیشتوو. هەندێکیان بە زۆرەملێیانەوە و لەژێر فشاردا ناونوس دەکرێن بەڵام هەندێکی تریان بە هەڵبژاردەی ئازادی خۆیان ناونوس دەکرێن کە زۆرجار هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ ویستی دەربازبوون لە هەژاری یان هەبوونی ئەو بڕوایە لای منداڵان کە ژیانی سەربازی ڕێگەی بوون بە کەسێکی پێگەیشتوویان بۆ دەکاتەوە.
زۆرجار ئەو منداڵە سەربازانەی لە جەنگە چەکدارییەکان دا رزگارییان دەبێت و بەردەوام دەبن لە ژیان دووچاری نەخۆشی دەروونی، لاوازی خوێندەواری و بیرکاریی دەبنەوە لەگەڵ کێشە هەڵسووکەوتییەکانی وەك توندوتیژی سەخت، کە لە ئەنجام دا ڕێگەخۆشکەرە بۆ هەژاری و بێکاری لە تەمەنی پێگەیشتووی دا. لێکۆڵینەوەکان لە وڵاتانی شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکان دەریخستووە کە ناونووسینی منداڵانی هەرزەکار لە سوپادا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی (ڕێژەی خۆکوشتن، نەخۆشییە دەروونیەکانی گوشاری دەروونی، زیاد بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان و هەڵسوکەوتی توندڕەوانە) تەنانەت ئەگەر بەژداریشیان پێ نەکرێت لە جەنگ دا.[٣][٤]
ژمارەیەك لە ڕێکەوتن و پەیمانامە هەوڵیانداوە کە بەژداری منداڵان لە ناکۆکییە چەکدارییەکان دا کەم بکەنەوە و بنبڕی بکەن. بەپێی ڕێکخراوی (منداڵانی سەربازی نێودەوڵەتی) ئەم ڕێکەوتن و پەیماننامە بوونەتە هۆکار لە کەمبوونەوەی ناونووسینی منداڵان بەڵام هێشتا دیاردەکە بەشێوەیەکی بەربڵاو بەردەوامە و منداڵان لە ناکۆکییە چەکدارییەکانی جیهان دا بەژدارییان پێ دەکرێت.
سەرەڕای کەمی گەشی منداڵ لەڕووی جەستەیی و دەروونییەوە بەراورد بە پێگەیشتووان بەڵام چەندین هۆکار هەن لە دامەزراوە دەوڵەتی و ناودەوڵەتییەکان پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی منداڵ وەك سەرباز. وەك:
هەرچەندە هەندێك لە منداڵان بەزۆر و لەژێر فشاردا ناونووس دەکرێن، هەڵدەخەلەتێنرێن یان بەرتیلیان پێ دەدرێت بۆ چوونە ناو دامەزراوە سەربازییەکانەوە بەڵام هەنێکی تریان بە ویست و هەڵبژاردەی خۆیان بەژدار دەبن. ئەمەش چەند هۆکارێك لەخۆدەگرێت، لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٤ دا لەسەر منداڵان لە دامەزراوە سەربازییەکانی جیهان دا، ئاماژەیان کرد بە چەند هۆکارێکی ئاڵۆزی پاداشت بەخش، دیارتینیان ئەمانە بوون:
{{cite journal}}
: نرخی |s2cid=
بپشکنە (یارمەتی)