شاری موئتە
موئتە | |
---|---|
شار | |
پۆتانەکان: 31°6′N 35°42′E / 31.100°N 35.700°E | |
Country | ئوردن |
Province | پارێزگای کەرەک |
بەرزایی | ٨٢٠ مەتر (٢٬٦٩٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٥)[١] | |
• سەرجەم | ٢٧٤٢٦ |
ناوچەی کاتی | GMT +2 |
• ھاوین (DST) | +٣ |
کۆدی تەلەفۆن | +(٩٦٢)٢ |
موئتە (بە عەرەبی: مُؤْتَة)[١] شارۆچکەیەکە لە پارێزگای کەرەک لە ئوردن. زانکۆی موئتە دەکەوێتە ئەو شارە.[٢][٣][٤]
لە مێژووی ئیسلامیدا بە شەڕی موئتە لە ساڵی ٦٢٩ زایینی ناسراوە کە یەکەم شەڕی سەربازی بووە لە نێوان موسڵمانان لە سەردەمی پێغەمبەر محەممەد و ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتی. لە نزیکەوە گۆڕستان بۆ ھەندێک لە ھاوەڵان دروستکرابوو، وەک جەعفەری کوڕی دەبی تالیب و عەبدوڵڵای کوڕی ڕەواحە و زەید کوڕی حەریسە.[٥]
لە ساڵی ١٥٩٦ لە تۆمارەکانی باجی عوسمانیدا دەرکەوتووە کە ناوی بە موئتە بووە، کە دەکەوێتە ناوچەی ناھیای کەرەک، بەشێکە لە سەنجەقەکانی ئەجلون. ١٤ ماڵ بووە کە ھەموویان موسڵمان بوون. گوندنشینەکان ڕێژەیەکی دیاریکراوی باجی ٢٥٪یان لەسەر بەرھەمە کشتوکاڵییەکان دەدا، لەوانەش گەنم، جۆ، بەرھەمی ھاوینە، دار زەیتوون، باخی ترێ، دار میوە، بزن و شانە ھەنگ، جگە لە داھاتی ناوبەناو. کۆی باجەکە ٦ ھەزار ئاقچە بوو.[٦]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە موئتە تێدایە. |