موئمینە حوسێن دەرار | |
---|---|
![]() موئمینە حوسێن دەرار | |
لەدایکبوون | ١ی حوزەیرانی ١٩٩٠ عەلی سەبیح، جیبۆتی |
نەتەوە | جیبۆتی |
پیشە | ئەفسەری پۆلیس |
ناسراوە بە | چالاکییەکانی لە دژەتیرۆر |
موئمینە حوسێن دەرار (لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٩٠ لە عەلی سەبیح، جیبۆتی) ئەفسەری لێکۆڵینەوەی دژە تیرۆری جیبۆتییە.[١] لە ٧ی ئازاری ٢٠١٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]
موئمینە حوسێن منداڵی گەورەی خێزانەکە ٨ منداڵییەکەی بوو. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٢، خوێندنی لەزمانی ئینگلیزی تەواوکرد ئەوا لە ٢٠١٣ پەیوەندی بە یەکەکانی پۆلیس کرد.[٢] دواتر لەڕیزەکانی پۆلیس، ھەرزوو ئەرکی لێکۆڵەکاری گەورەی پێدرا لە لێکۆڵینەوە و دژە تیرۆریی. موئمینە بەشداریکرد لە لیکۆڵینەوەیەکی گەورەی تیرۆری لەسەر بزووتنەوەی شەبابی موجاھیدی کە گرووپێکی تووندڕەوی تیرۆریستین،[١] ئەمەش وایکرد کە چەندین ھێرشی گەورەی تیرۆریستی لە جیبۆتی پووچەڵبکرێتەوە لە ساڵی ٢٠١٤.