موانا | |
---|---|
دەرھێنەر |
|
بەرھەمھێنەر | ئۆسنت شور |
شانۆنامە | جێرید بۆش |
چیرۆک |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا |
|
وێنەگری سینەمایی | ڕۆب درێسێل (ڵای ئاوت) ئەدۆڵف لوسینسکی (ڕووناکی) |
مۆنتاژ | جێف دراھایم |
بڵاوکردنەوە | واڵت دیزنی ستۆدیۆیی وێنە جوڵاوەکان |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٧ خولەک[١] |
وڵات |
|
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $١٥٠–١٧٥ ملیۆن[٢][٣] |
داھات | $٦٤٥ ملیۆن[١] |
موانا (بە ئینگلیزی: Moana؛ ھەروەھا لە ھەندێک بازاڕدا بە ڤەیانا[٤] یان ئۆقیانووسیا[٥] ناسراوە) فیلمێکی سێ ڕەھەندیی سەرکێشیی مۆسیقیی کۆمپیوتەریی ئەنیمەیشنی ئەمریکیی ٢٠١٦یە. لەلایەن ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرز دابەشکردنی بۆ کراوە. لە ٥٦ەمین پێڕستی فیلمی ستۆدیۆکانی واڵت دیزنییە. فیلمەکە لە دەرھێنانی ڕۆن کڵێمێنتس و جۆن ماسکرە، و دان ھاڵ و کریس ویلیامز، وەک یاریدەدەری دەرھێنەر بەشدار بوون. ئولی کراڤالھۆ، دوەین جانسن، ڕاشێل ھاوس، تێمورا مۆریسۆن، جێماین کڵێمنت، نیکۆل شیرزینگر، و ئالان تودیک ئەکتەرانی دەنگیی فیلمەکەن. گۆرانییەکانی نێو فیلمەکە لەلایەن لین مانویل میراندا، تێ ڤاکا، و مارک مانسینا نووسراون؛ و ئاواز و ئۆرکێستڕاڵ سکۆر ھەر لەلایەن مارک مانسینا دانراوە.
چیرۆکەکە باس لە موانا، کە کچی سەرۆک ھۆزێکی گوندی پۆلینیزییەکانە دەکات، کە لەلایەن زەریاوە بۆ یەکگرتنەوەی شوێنەواریی ڕۆحی لەگەڵ تێ فیتی خواوەند ھەڵبژێردراوە. کاتێک دورگەکە زیانی بەر دەکەوێت، موانا بە دوای ماوی، کە ئەفسانەیەکی نیوە خوایییە دەگەڕێت، بەھیوای گەڕانەوەی شوێنەوارەکە بۆ تێ فیتی و ڕزگارکردنی خەڵکەکەیان. چیرۆکەکە لە داڕشتنی چیرۆکی ڕەسەنە، بەڵام ئیلھامی لە ئەفسانەیی پۆلینیزییەکانەوە وەرگرتووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە موانا (فیلمی ٢٠١٦) تێدایە. |