موسکان خاتوون | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٠٠٤ بە نزیکی |
نەتەوە | نیپال |
پیشە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
ناسراوە بە | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا لە ساڵی ٢٠٢١ |
موسکان خاتوون ({{मुस्कान खातुन؛ لە دایکبووی ٢٠٠٤ (نزیککراوە)) چالاکوانی مافەکانی ژنانی نیپالییە. ئەو یەکێکە لە قوربانیانی پرژاندی ماددەی ئەسید، ئەمەش دوای ئەوەی داوایەکی دڵداریی لە کوڕێک ڕەت کردبوویەوە.[١] ئەو لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا، کەمپەینی سازکرد بۆ تووندکردنی یاسا لەدژی کەسانی دەستدرێژیکار. موسکان چاوی بەسەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی شارما ئۆلی کەوت، ئەویش دوای دیدارەکە ڕازی بوو کە یاسای توندتر بۆ پرژێنەری ئەسید دابنرێت و ھەروەھا فرۆشتنی ماددەی ئەسید سنووردار بکرێت.[٢]
لە ئازاری ٢٠٢١، موسکان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، خەڵاتی نێونەتەوەیی ژنانی ئازای پێدرا. خەڵاتەکە لەلایەن خانمی یەکەمی ئەمریکا، جیڵ بایدن بەخشرا.[٣][٤][٥]