مۆدێلکردنی زانیاریی بینا (بە ئینگلیزی: Building information modeling) یان بیم (بە ئینگلیزی: BIM) بریتییە لە پرۆسەی مۆدێلکردنی و بەدیجیتاڵکردنی داڕشتنی بیناکان (وەکوو ماڵ، پرد و باڵەخانە) و ھەروەھا تایبەتمەندییە فیزیکییەکان و کارییەکانیان. ئەگەرچی ناوەرۆک و چەمکی مۆدێلکردنی زانیاریی بینا لە دەیەی ١٩٧٠وە دەستی پێکرد بەڵام ھەتا دوای ٢٠٠٠ەکان لە بازاڕی ئەندازیاری و نژیاروانیدا جێی خۆی نەکردەوە بۆیە پێناسەی بیم ھێشتاش لە گەشەسەندن و گۆڕاندایە.
یەکێک لە پێناسەکانی بیم لەلایەن ستانداردی نەتەوەیی بیمی ئەمریکاوە پێشکەش کراوە کە بەمجۆرەیە: مۆدێلکردنی زانیاریی بینا بریتییە لە دەربڕینی دیجیتاڵی تایبەتمەندییە فیزیکی و کارییەکانی بینایەک. بەم شێوەیەیە بیم سەرچاوەیەکی زانیاری ھاوبەش بۆ زانیاری دەربارەی بینایەک دروست دەکات کە بنەمایەکی متمانەپێکراو بۆ بڕیارەکان لە ماوەی بازنەی ژیانی بیناکەدا پێکدەھێنێت.[١]
پێناسەیەکی تر کە لە لایەن پەیمانکارە گشتییە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە (Associated General Contractors of America) بەم جۆرەیە: بیم ئامرازێکی پەرەپێدانی بیناسازیی تەنخوازە کە چەمکەکانی مۆدێلکردنی پێنجڕەھەندی (5D)، تەکنەلۆژیای زانیاری و کارکردنی هاوبەشی نەرمامێرەکان بەکاردەھێنێت بۆ دیزاینکردن و بنیاتنان و بەڕێوەبردنی پڕۆژەیەکی بیناسازی، ھەروەها گەیاندن و ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی.[٢]
یەکەم جار کە بیرۆکەی بەکارھێنانی کۆمپیوتەر بۆ داڕشتنی ماڵ کەوتە سەر زاران لە ١٩٧٠کاندا بوو کە ئیستمەن وتارێکی دەر ئەم بارەیە نووسی.[٣]
بڕێک لە نەرمامێرەکانی بیم بریتین لە:[٤]
{{cite web}}
: پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆدێلکردنی زانیاریی بینا تێدایە. |