مۆنتێر[١] (بە فەڕەنسی: Monteur) وە (بە ئینگلیزی : Film Editor) دەخوێنرێتەوە، بە کەسێک دەوترێت کە مۆنتاژی فیلم دەکات، مۆنتێر بەرپرسیاری ھەڵبژاردن، کات و ڕیکخستنی گرتکە و دیمەنەکانە لە فیلمدا، کارەکانی بەپێی تایبەتمەندیی چیرۆکی فیلمەکە و جۆری فیلمەکە و ھەروەھا شێوازی دیزاینی بینراوی فیلمسازەکە ئەنجام دەدات. مۆنتێر کەسێکە کە بە دەرھێنەری دووەم ناسراوە لەڕێگای ڕووناکی و بەیەکەوەلکانی شۆتەکان ئەبێتە میدیۆمێک لەنێوان دەرھێنەر و بینەر کە کۆتا گێرانەوەی چیرۆکەکە پێشکەش دەکات.
دوا قۆناغی بەرھەم ھێنانی فیلمە و دوای تەواوکردنی وێنەگرتنی فیلمەکە دەست دەکرێت بە مۆنتاژ لێرە دا گرتە و دیمەن بۆ فیلمەکە ھەڵدەبژێردرێت، دەرھێنەر لەگەڵ مۆنتێر ڕەف کەت ئەکەن واتە دیمەکان لەتەنیشت یەکتر دادەنێن بۆ بینینی فیلمەکە بەشێوەیەکی گشتی.
مۆنتاژ بەو کارە تەکنیکیانە دەوترێت کە لەکاتی کارکردن لە دروستکردنی فلیمێکدا یان ڤیدۆیەکدا دەکرێت، وەک بڕین، کورتکردنەوە، دەستکاریکردن لە کاتدا و وشەکە بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردێت و بۆ یەکەم جار لە سینەمادا لەلایەن سێرگەی ئایزنستاین[٢] بەکارھاتووە.
مۆنتاژ بریتییە لە ھونەری رێکخستن یان کۆکردنەوەو پێکھێنانی (گرتەکانی کامێرا) ئەمەش بەپێی:
مۆنتێر دەبێت ئاشنا بێت بە لایەنەکانی بەرھەمھێنان، وەک دەرھێنان، فۆتۆگرافی، دەنگ. بۆ ئەوەی بتوانێت بە باشی ھەڵەکان چاکسازی بکات لە کاتی مۆنتاژکردندا. مۆنتێری لێھاتوو کەسێکە کە زانیاری مەعریفی باشی ھەبێت لە باری کارەکەی خۆی وە بە باشی ئاگاداری لایەنە جوان ناسییەکانی فیلم دروستکردن بێت.
لە پڕۆسەی مۆنتاژ، شێوازەکانی گواستنەوەی وێنە بەچەند جۆرێک دەبێت وەک:
ئیشی یاریدەردەری مۆنتێر بریتیە لە دانان و تەواوکردنی ھەموو لایەنەکانی چاکردن و ڕێکخستنی فیلم. بە یارمەتی مۆنتێر ھەموو دەنگ و وێنەکان، پێکەوە بەستنی گرتەکان ئەنجام دەدات.
ئیشی مۆنتێری دەنگ بریتییە لە ڕێکخستنی دەنگ لە گەڵ وێنەکان، دانانەی ئیفێکتی دەنگی، رێکخستنی بەرزی و نزمی دەنگەکان و ھەر جوانکارییەک لە دەرەوەی ئەو دەنگانەی کە لە کاتی وێنەگرتنی فیلمێک تۆمارکراون. مۆنتێری دەنگ بە پێی ناوەڕۆکی چیرۆکەکە و خەیاڵ کردن بۆ باشتر کردنی دەنگەکانی فیلمێک چەندەھا ئیفێکتی دەنگی بە کار دەھێنێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆنتێر تێدایە. |