![]() مۆنیکا لوینسکی لە ساڵی ٢٠١٥ لە کۆنفرانسێکی تێد | |
لەدایکبوون | مۆنیکا سامیل لوینسکی ٢٣ی تەممووزی ١٩٧٣ سان فرانسیسکۆ, کالیفۆرنیا، ئەمریکا |
پەروەردە | کۆلێژی سانتا مۆنیکا بەکالۆریۆس لە بەشی زانست، کۆلێژی لویس و کلارک ماستەر لە بەشی زانست، سکوڵی لەندەن بۆ ئابووری |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٩٥–٢٠٠٥; ٢٠١٤–ئێستا |
خاوەنکار | ئۆفیسی کۆشکی سپی بۆ کارە یاسایییەکان پنتاگۆن |
باوان(ەکان) | بێرنارد لوینسکی ماریسا لویس |
مۆنیکا سامیل لوینسکی (لەدایکبووی ٢٣ی تەممووزی ١٩٧٣)[١] چالاکی ئەمریکی، کەسایەتی تەلەڤیزیۆنی، دیزاینەری فاشیۆن و خزمەتگوزارێکی پێشووی کۆشکی سپییە. دوای نکۆڵی لێکردنی لە سەرەتادا سەرۆکی ئەمریکا بیڵ کڵینتن لە ساڵی ١٩٩٨ دانی بەوەدانا کە پەیوەندی نەشیاوی لەگەڵ مۆنیکا لوینسکی دا ھەبووە ئەو کاتەی لە ساڵی ١٩٩٥–١٩٩٦ لە کۆشکی سپی کاری دەکرد کە دواتر بوو بەھۆی ئەوەی بیڵ کلینتۆن وەک دووەم سەرۆکی ئەمریکا ڕووبەڕووی لێپێچینەوە بێتەوە. لە ئەنجامی ڕووماڵی گشتی ئابڕووچوونە سیاسییەکەدا لوینسکی ناوبانگێکی گەورەی جیھانی بەدەستھێنا.[٢][٣]
مۆنیکا دواتر سەرقاڵی چەندین کاری بازرگانی بوو کە بریتی بوو لە دیزاینی جانتای دەستی لەژێر ناوی خۆیدا و بەژداری کردنی لە ڕیکلامی بازرگانی و کەسایەتییەکی سەر شاشەی تەلەڤیزیۆن. لوینسکی دواتر بڕیاریدا کە ژیانی گشتیی جێبھێڵێت و ھەوڵی بەدەستھێنانی بڕوانامەی ماستەر لە دەروونناسی بدات لە لەندەن.[٤] ساڵی ٢٠١٤ مۆنیکا کەوتەوە بەر چاوی گشتی وەک چالاکوانێکی دژ بە دەستدرێژی سەر ئینتەرنێت.