میتە فریدریکسن | |
---|---|
بە دانماركی: Mette Frederiksen | |
لەدایکبوون | Aalborg، دانمارک | ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٧٧
ھاوسەر | Erik Harr، Bo Tengberg |
پیشە | سیاسەتوان، سەندیکاچی |
پەروەردە | Aalborg University، زانکۆی کۆپنھاگن |
ئەندامی حیزبی | Social Democrats |
میتە فریدریکسن (Mette Frederiksen؛ لە دایکبووی ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٧٧) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی دانیمارکییە، لەوەتەی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆک وەزیرانی دانیمارک. هاوکات لەوەتەی ٢٨ی حوزەیرانی بووەتە سەرۆکی پارتی سۆسیال دێموکراتی دانیمارک، ئەو دووەم ژنە کە هەریەکێک لەم پۆستانەی پێدرابێت، هەروەها گەنجترین ژنە سەرۆک وەزیرانە لە مێژووی دانیمارک.[١]
میتە لە ماوەی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٤ بووە وەزیری کار، هەروەها لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ بووەتە وەزیری داد. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩ سەرکردایەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی کردووە.[٢][٣]
میتە لە هەڵبژاردنی گشتیی ٢٠١٩ی دانیمارک ڕێبەرایەتی پارتەکەی کرد، لە ئەنجامدا بلۆکی چەپ براوەی هەڵبژاردنەکانن بوون،[٤] واتە حیزبە چەپڕەو و چەپە ناوەندەکان وەک سۆسیال دیموکرات، سۆسیال لیبرالەکان، پارتی سۆسیالیستی گەل، هاوپەیمانی سەوز-سوور، سۆسیال دیموکراتی فارۆیسی لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەی چەپ. دوای هەڵبژاردنەکان، لە ڕۆژی ٢٧ی حوزەیران بەفەرمی بوو بە سەرۆک وەزیرانی وڵات.[٥][٦]
میتە ڕێبەرایەتی وڵاتەکەی کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە دانیمارک.[٧]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میتە فریدریکسن تێدایە. |