مینا (بە عەرەبی: منى) دۆڵێکە لە ڕۆژھەڵاتی مەککە لەسەر ڕێی مەککە و کێوی عەرەفە، شەش کیلۆمەتر لە مزگەوتی حەرام دوورە، زۆربەی کارەکانی حەج لەوێدا ئەنجام دەدرێن. حاجی ڕۆژی تەرویە و ڕۆژی جەژن و ئەیامی تەشریق لەوێ بەسەر دەبا، ڕەمی جەمەرات، قوربانی و سەرتاشین ئەنجام دەدات.[١][٢][٣]
خێمەی نیشتەجێبوونن لە تیفلۆن دروست کراون کە دژە سووتانە، لەسەر ڕووبەری ٢٬٥ ملیۆن مەتر دووجا، توانای لەخۆگرتنی ٢٬٦ ملیۆن حاجی ھەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مینا تێدایە. |