مێرنیر ٢ کەشتییەکی ئاسمانی ئەمەریکییە. لە ساڵی ١٩٦٢ رەوانە کرا بۆ ھەسارەی ڤینوس بە مەبەستی ئەوەی بزاندرێ ئایا ژیان لەسەر ھەسارەی ڤینوس ھەیە یان نا.
ئەو ٢ کەشتییە: مێرنێر١ و مێرنێر٢، ئامانجیان ناردن بوو بۆ سەر ھەسارەی ڤینوس تا زانیار و داتای نوێ و گرنگ لەسەر ئەو ھەسارەیە بدۆزنەوە. ئەو ٢ ئامێرە لە ناو مووشەکی ئەتڵەس ئەجینا نێردران. ئەو ئامێرانە کێشیان زۆر کەم بوو، کۆی کێشەکەیان ٢٠٢ کیلۆگرام بوو.
ئامێری مێرنێر٢ لە ٢٧ ئابی سالی ١٩٦٢ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، لە نێو دڵی مووشەکی (ئەتڵەس ئەجینا ب)، و پەیوەندی لەگەڵ ٣ ناوچە ھەیە بۆ ناردنەوەی زانیاری و داتاکان: یەکەم کالیفۆرنیا، دووەم باشووری ئەفریقا، سێیەم ئوسترالیا، لەگەڵ ھەبوونی مێشکی ئەلیکترۆنی کە بە وزەی خۆر و کارەبا ئیش دەکات.
ئامانجی ناردنی بوو بۆ ئاشکراکردنی ئاو و ئاشکراکردنی پلەی گەرمی سەر ھەسارەی ڤینوس، و ئاشکراکردنی بوونی ھەڵمی ئاویی. مێرنێر١ لە ٢٢ی یۆلیۆی سالی ١٩٦٢ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا بەلام لەبەر ھەبوونی کێشەیەک دوای تەقاندنی کە ٢٩٠ چرکە لە ڕێگە بوو و تەقییەوە. مێرنێر٢ لە ٢٧ ئابی ساڵی ١٩٦٢ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا بە سەرکەوتووی، لە دووری ٣٤٫٧٧٠ ھەزار کیلۆمەتر، لە ٣ یەنایەری سالی ١٩٦٣ پەیوەندی مێرنێر٢ لەگەل زەوی برا.
مێرنێر٢ ١٧ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.