مێژووی ئەرژەنتین باسکردنە لە مێژووی وڵاتی ئەرژەنتین و ئەو ڕوودا و و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. بۆیەکەم جار لە ساڵی ١٥٠٢ ئەوروپییەکان پێیان خستە ناوخاکی ئەرژەنتین کە بریتی بوون لە ئیسپانییەکان، داگیریان کردوو وەک بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتەکەیان ھەژماڕیان کرد، تاوەکو ساڵی ١٨١٦ کە ئازادی خۆیان ڕاگەیاند، پاشان ڕووبەروی ململانێی ناوەخۆیی بوونەوە لەنێوان بەرەی پاڕێزگاران و لیبرالییەکان لەسەر ئاستی سەربازی و ڕامیاری. لەماوەی دەست بەسەرداگرتنی تاوەکو سەربەخۆیی پێکدادانێکی زۆر ڕووی دا لەنێوان سەربازانی ئیسپانیا و دانیشتوانە ڕەسەنەکەی، ئیسپانییەکان ناویان نابوو بانھۆزی بیابان بۆ لەناوبڕدنیان، بەڵام گەلە ڕەسەنەکە توانی پێگەی خۆی بپاڕێزێت کە بە نەتەوەی سێڵکنام دەناسرێت. لەماوەی ساڵانی ١٨٦٤–١٨٧٠ ئەرژەنتین بەشداری جەنگی ھاوپەیمانی سێ قۆڵی کرد لە دژی پاراگوای شان بەشانی بەڕازیل و ئوروگوای، ئەم جەنگە بەخوێناویترین جەنگی ئەمەریکای لاتین ھەژماڕدەکرێت، کە تێیدا ھاوپەیمانانی سێقۆڵی سەرکەوتن، باراگوای سێ چارەگی دانیشتوانەکەی لەدەست دا، بەجۆڕێک ڕێژەی ڕەگەزی نێڕ تا ئاستی سفر دابەزی لەگەڵ لەدەستدانی ١٥٤٠٠٠ کم چوارگۆشە، کە ھەریەکە لە بەڕازیل و ئەرژەنتین لەنێوان خۆیان دابەشیان کرد.
لەماوەی ساڵەکانی ١٩٤٦–١٩٥٥ خوان پێڕۆن ئەرگەنتیناس فەڕمانڕەوایی ئەرژەنتینی کرد، دواتر گەڕایەوە سەر فەڕمانڕەوایییەکەی لە ساڵی ١٩٧٣ بەڵام لە ساڵی١٩٧٤کۆچی دوایی کرد و خێزانەکەی ئیزابێڵ پێڕۆن دەسەڵاتی گرتەدەست، ئەمیش لە ساڵی ١٩٧٦بەھۆی نیمچەکودەتایەکی سەربازی لە دەسەڵات دابەزی.
لەماوەی ساڵانی ١٩٧٦–١٩٨٣ ئەرژەنتین لەلایەن ئەنجومەنێکی سەربازییەوە بەڕێوە چوو، کە بەماوەیەکی دیکتاتۆری دەناسرێت بەجۆرێک بەندیخانەکان پڕببون لەبەندی، لەگەڵ شوێن بزڕکردنی ٣٠٠٠٠ ھاوڵاتی ئەژەنتینی، دەست بەسەرداگرتنی ئافرەتان و منداڵان بەجۆرێک ٥٠٠ منداڵ لە بەندیخانەکان لەدایک بوون، ئەم ڕژێمە کۆتایی پێ ھات دوای جەنگی ڤۆکلاند لە١٩٨٢، لە ساڵی ١٩٨٣ ھەڵبژاردنیان ئەنجام دا و ڕژێمێکی دیموکراتیان لە وڵات دامەزڕاند.
ماوەی دوای پەیرەوکردنی دیموکراتی بەوە دەناسرێتەوە کە وڵات توشی قەیران و گڕژییەکی زۆڕی کۆمەڵایەتی و ئابووری بویەوە، ئەمیش بەھۆی ھەموو ئەم قەرزە زۆڕانەوەبوو کە ڕائول فۆنسێن ی سەڕۆکی پێشوو لە ساڵی ١٩٨٠ بەرەو ژووڕ لە وڵاتان قەرزی کردبوو، جگە لەچەندین گەندەڵی سەرلێشێوایی کارگێڕی پڕۆسەی بەڕێوەبردنی وڵاتی پەک خست، لەماوەی نێوان ٢٠٠١–٢٠٠٢ ھاوڵاتیانی ئەرژەنتینی لەبڕسان و بێ کاری پارەیی کەوتنە شەقامەکان، میللەت توانای بەڕگەگرتنی نەما لەوکاتەی بانکەکانیش بەتاڵ بوون میللەت ھێڕشی کردە سەرکۆشکی پاشایی و سەڕۆک بە فڕۆکەیەکی تایبەتی خۆی ھەڵات و خەڵک دەستیان گرت بەسەر کۆشکەکەی. لە ساڵی ٢٠٠٣ دوای قەیرانەکانی ٢٠٠١–٢٠٠٢ سەڕۆک کۆشکەکەی جێھێشت دەسەڵاتەکەی کەوتە دەست خێزانی کریستینا فرناندێز دێ کێرشینا لەماوەی ساڵانی ٢٠٠٣–٢٠٠٧ توانی باڕی ئابوری وڵات ڕابگرێت و پەیوەندییەکانی ئەرژەنتین لەگەڵ جیھانی دەرەوە و بانکی نێودەوڵەتی درووست بکاتەوە، توانی وڵات ببوژێنێتەوە تا کۆتایی تەمەنی فەرمانڕەوایی وڵاتی کرد دوای ئەوەی تا ساڵی ٢٠٠٧ توانی سەرجەم قەرزەکانی ئەرژەنتین بگەڕێنێتەوە.
مێژووی ئەرژەنتین بە فارسی ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێژووی ئەرژەنتین تێدایە. |