بەشێکی زنجیرەیی لەسەر |
شەڕ |
---|
مێژووی سەربازی بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە شەڕی چەکداری لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگا و کولتوور و ئابوورییەکانی، ھەروەھا گۆڕانکارییەکانی دەرئەنجامی پەیوەندییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
مێژوونووسانی پیشەیی بە شێوەیەکی ئاسایی سەرنجیان لەسەر کاروباری سەربازییە کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کۆمەڵگاکانی بەشداربوو و ھەروەھا دوای ململانێکان ھەبووە، لەکاتێکدا مێژوونووسانی ئاماتۆر و خولیاکان زۆرجار گرنگییەکی زیاتر بە وردەکارییەکانی شەڕ و کەرەستە و یەکپۆشی بەکارھێنراوەکان دەدەن.
بابەتگەلی گەورەی لێکۆڵینەوەی مێژووی سەربازی بریتین لە ھۆکارەکانی جەنگ، بنەما کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان، ڕێبازی سەربازی، لۆجستیک، سەرکردایەتی، تەکنەلۆژیا، ستراتیژی، و تاکتیکەکانی بەکارھێنراو، و چۆن ئەمانە بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاریان بەسەردا ھاتووە. لە لایەکی دیکەوە تیۆری شەڕی دادپەروەرانە ڕەھەندە ئەخلاقییەکانی شەڕ دەکۆڵێتەوە و بۆ باشتر سنووردارکردنی ئەو واقیعە وێرانکەرەی کە بەھۆی شەڕەوە دروست دەبێت، ھەوڵدەدات بیروباوەڕێکی ئەخلاقی سەربازی دابمەزرێنێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێژووی سەربازی تێدایە. |