مێیر دیزنگۆف (بە عیبری: מֵאִיר דִּיזֶנְגּוֹף، بە ڕووسی: Меер Янкелевич Дизенгоф میر یانکێلێڤیچ دیزنگۆف، ٢٥ی شوباتی ١٨٦١ – ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٣٦) سەرکردە و سیاسەتمەدارێکی زایۆنیستی و دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی شارەوانی تەلئەبیب بووە (١٩١١–١٩٢٢ وەک بەرپرسی پلاندانانی شار، ١٩٢٢–١٩٣٦ وەک سەرۆکی شارەوانی). کارەکانی دیزنگۆف لە فەلەستینی عوسمانی و ئیختیاری بەریتانیا بۆ فەلەستین یارمەتیدەر بوو بۆ دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل. دەیڤید بن گوریۆن لە ساڵی ١٩٤٨ لە شوێنی نیشتەجێبوونی دیزنگۆف لە تەلئەبیب سەربەخۆیی ئیسرائیلی ڕاگەیاند. ماڵی دیزنگۆف ئێستا ھۆڵی سەربەخۆیی ئیسرائیلە.[١]
دیزنگۆف لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٣٦ کۆچی دوایی کردووە.[٢][٣] لە گۆڕستانی ترامپێڵدۆر لە تەلئەبیب بە خاک سپێردرا.[٤]
پارکەکەی مێیر و شەقامی دیزنگۆف بە ناوی ئەوەوە ناونراون[٥] ھەروەھا یەکێک لە گۆڕەپانە گشتییەکانی تەلئەبیب بە ناوی گۆڕەپانی دیزنگۆفەوە ناونراوە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێیر دیزنگۆف تێدایە. |