مەحسون کرمزگویل | |
---|---|
![]() مەحسون کرمزگویل لە ٢٠١٣ | |
لەدایکبوون | |
پیشە | گۆرانیبێژ-گۆرانینووس، بەرھەمھێنەری تۆمار، دەرھێنەری فیلم، ئەکتەر، بازرگان |
چالاکبوون | ١٩٨٤–ئێستا |
وێبگە | www.mahsunkirmizigul.com |
مەحسون کرمزگویل (عەبدوڵلا بازنجیر لەدایکبووی ٢٦ـی ئازاری ١٩٦٩) گۆرانیبێژ، ئەکتەر و دەرھێنەر، نووسەری دەق، ئاوازدانەر و بەرھەمھێنەرێکی کوردی تورکیایە لە ڕەچەڵەکی خێڵی زازایی خوارووە.[٢] باوکی ناوی چەرکەز بازنجر و دایکی ناوی فایقا ئارکەیە. خاوەنی کۆمپانیایەکی بازرگانی بەرھەمھێنانی مۆسیقایە (پرەستیژ میوزیک)، لە تورکیا تا ساڵی ٢٠٠٢[٣] کە خەڵکی بە بازرگانێکی لێھاتووی ناو دەبەن. خاوەنی چەندین ئەلبومی میوزیک و فیلم و زنجیرە درامایە. دواترین فیلمی بە ناوی (موعجیزە) و دواترین کاری درامای کە وەک دەرھێنەر کاری کردووە بە ناوی Benim İçin Üzülme یە و خاوەنی ٢٣ ئەلبوم و ٩ دراما و ٦ فیلمە.
لەدایکبووە لە ٢٦ی ئازاری ١٩٦٩ لە دیاربەکر، تورکیا. وەک ئەندامێک لە خێزانێکی ٢٢ مناڵی. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە قوتابخانەکانی دیاربەکر خوێندووە. ھەر لە تەمەنی زوویدا کاری کرد تا بەشداری خێزانەکەی بکات. و دەستی بە گۆرانیوتن کرد لە ئاھەنگی ژنھێنانەکان تا پارە پاشەکەوت بکات. لە ١٩٨٤، بانگھێشت کرا بۆ ئیستەمبوڵ تا ئەلبومێک بکات بۆ "Güneş Plak" کە بە مانای پارچەی خۆر دێت. و ھەروەھا دەستی بە خوێندن کرد لە لقی دەنگیی زانکۆی ئیستەمبوڵ-پەیمانگای مۆسیقای تورکی. دەستی بە خوێندنی مۆسیقا کرد لە ١٩٨٠ و ٨ ئەلبومی ناپیشەباز (خوازەیی یان نەشارەزایییانە) ی دروستکرد. کارزانیی ئەو بۆ یەکەم جار لە ئەلبومی "Alem Buysa Kral Sensin" دەردەکەوێت لە ١٩٩٣ ھەروەکوو بۆمبێک لە جیھانی مۆسیقا و لە لووتکەی ڕیزبەندیی مۆسیقا دانرا. لە ١٩٩٤، چووە پاڵ کۆمپانیای مۆسیقای پرەستیژ ھەروەک بەرھەمھێنێک. ھونەرمەند، ستایشەکەی بردەوە لەگەڵ فیلمیBeyaz Melek (فریشتەی سپی) کە خۆی نووسین، دەرھێنان و نواندنی بۆ کردووە. لە ٢٠٠٩، Güneşi Gördüm (خۆرم بینی)ی بڵاوکردەوە کە خۆی کاری نووسین، دەرھێنان و نواندنی بۆ کردووە. لە ٢٠١٠، New York'ta Beş Minare (پێنج منارە لە نیویۆرک)ی بڵاوکردەوە کە ئەمەشیان ھەر خۆی کاری نووسین، دەرھێنان، نواندن و دانانی ئاوازی مۆسیقای فیلمەکەی بۆ کردووە.[٤][٥]