مەدالیای جوگرافیایی کوڵوم( Cullum Geographical Medal) یەکێک لە کۆنترین خەڵاتەکانی کۆمەڵەی جوگرافیی ئەمریکا یە، کە لەسەر خواستی جەنەڕاڵ جۆرج واشنگتۆن کوڵوم دانرا و لەلایەن جێگری سەرۆکی کۆمەڵە، بە کەسانێک پێشکەش دەکرێت کە بە دۆزینەوە جوگرافییەکانی خۆیان یان لە پێشکەوتنی زانستە جوگرافییەکان دەردەکەون. یەکەم براوەی ئەم خەڵاتە ساڵی١٨٩٦، ڕۆبێرت. ئی پێری بوو. ئەم مەدالیای زێڕە لەلایەن لیدیا فیلد ئەممەت دیزاین کراوە. لە ڕووی مەدالەکە، بیچمی پیاوێکی لاوی ڕاوەستاوی کەوان بەدەستەوە لە ناو بەلەمێکدایە. ئەو سەوڵەکانی خۆی پاش دۆزینەوەی زەوی فڕێ داوە . سێبەری بۆ چاوانی بە دەست دروست کردووە و لە ناو بەلەمەکەوە پێشڤەچوون لە ڕێگەی شەپۆلەکانەوە دەبینێ. باڵندەیەکی دەریایی لە ئاسمان دەسووڕێتەوە، ئاماژەیە بۆ نزیکبوونەوە لە زەوییە. هەمووی ئەمانە وا دانراوە کە نیشاندەری پڕۆژە و ڕوحی دۆزینەوەیە. لەسەر ڕووی مەدالەکەش ئەمە هەڵکەندراوە: "The American Geographical Society of New York."
براوەکانی مەدالیای جوگرافیایی کوڵوم:
سەرچاوە
ئەم وتارە ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتارە لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |