مەسعوود قەرەخانی | |
---|---|
![]() | |
سەرۆکی پەرلەمان | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ | |
پادشا | ھاراڵدی پێنجەم |
سەرۆک وەزیران | یۆناس گار ستۆرە |
پێشینە | ئێڤا کریستین ھانسن |
ئەندامی پەرلەمان | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ | |
ناوچەی بەربژێری | باسکروود |
ئەندامی یاریدەدەری پەرلەمان | |
لە پۆستدا بووە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ – ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣ | |
ناوچەی بەربژێری | باسکروود |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | تاران، ئێران | ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٢
پارتی سیاسی | پارتی کرێکار |
ھاوسەر(ەکان) | سالوومە عەباسیان |
منداڵ(ەکان) | سام |
مەسعوود قەرەخانی (لەدایکبووی ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٢ لە تاران، ئێران) سیاسەتوانێکی نەرویژی و سەرۆکی پەرلەمانی نەرویژە، کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە ئەو پۆستەی پێیە. قەرەخانی ئەندامی پارتی کرێکارە کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە چووەتە پەرلەمانی نەرویژ.[١] ئەو یەکەم کۆچبەرە کە بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.[٢]
مەسعوود قەرەخانی لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری تاران لەدایکبوو.[٣][٤][٥] ئەو لە ساڵی ١٩٨٧ لەگەڵ دایک و باوکی دوای شۆڕشێکی ناسەرکەوتوو و شەڕ، ئێرانیان جێھێشت و دوای گەشتێکی دوور و درێژ بێ ئەوەی یەک دۆلاریان لە گیرفاندا پێبێت، خۆیان گەیاندووەتە نەرویژ. دایک و باوکی سەرەتا بە کۆکردنەوەی شیلک دەستیان بەکارکردووە و ئێستا دایکی ئەزموونی ٢٥ ساڵ مامۆستایەتی ھەیە و باوکیشی بەرپرسێکی شارەوانییە. قەرەخانی بەشی ڕادیۆلۆجی تەواوکردووە و پێش ئەوەی ببێتە پەرلەمانتار، لە بەشی ڕادیۆلۆجی نەخۆشخانەکان کاری کردووە.[١]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)