مەمنوون حوسێن | |
---|---|
ممنون حُسین | |
لەدایکبوون | ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٠ ئاگرە (بەریتانی ڕاج) |
مەرگ | ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (٨٠ ساڵ ژیاوە) کەراچی |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، entrepreneur |
حیزب | Pakistan Muslim League (N) |
پلە | سەرۆک کۆماری پاکستان (٢٠١٣–٢٠١٨)، Governor of Sindh (١٩٩٩–١٩٩٩) |
مەمنوون حوسێن (بە ئوردوو: ممنون حسین؛ لەدایکبووی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٠ – مردووی ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١) سیاسەتوان و پیشەگەرێکی پاکستانی بوو کە لە ساڵی ٢٠١٣ ھەتا ٢٠١٨ وەکوو دوازدەھەمین سەرۆک کۆماری پاکستان خزمەتی کرد. ئەو لە حوزەیرانی ١٩٩٩ لەلایەن سەرۆک کۆمار ڕەفیق تەرار بوو بە پارێزگاری سیند، بەڵام لەبەر کودەتای سەربازیی ١٩٩٩ی پاکستان لەسەر پۆستەکەیان لابرد.[١][٢] حوسێن لە تەممووزی ٢٠١٣ بوو بە کاندیدای سەرۆک کۆماری پاکستان.[٣][٤] حوسێن لەدوای سوێندخواردن کە لەلای سەرۆکی دادگای پاکستان لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بەڕێوەچوو، بوو بە دوازدەھەمین سەرۆک کۆماری پاکستان.[٤][٥] حوسێن کاتێک سەرۆک کۆمار بوو، کەسایەتییەکی کەم قسە بوو و ڕۆڵەکەی لە سیاسەتی نیشتمانیی پاکستاندا بە کەمی دەبیندرا، گەرچی ئەو لە یەک بەرنامەی بنبڕکردنی شەپڵەی منداڵان بەشداری ھەبووە.[٦]
لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١، مەمنوون حوسێن لە کەراچی لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا گیانی لەدەستدا. لە شوباتی ساڵی ٢٠٢٠، ئەو تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو و چوو ژێر دەرمان.[٧][٢]
{{cite news}}
: CS1 maint: others (link)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەمنوون حوسێن تێدایە. |
ئەم سیاسەت وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم پاکستان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |