مەواھیب لەدونییە لە بەخششە محەممەدییەکان لە ژیانی پێغەمبەرمان (بە عەرەبی: المواهب اللدنية بالمنح المحمدية)یەکێکە لە کتێبەکانی ژیاننامەی پێغەمبەر محەممەد لە نووسینی شەھابەدین قەستەلانی،[١] نووسەر بەپێی کات بابەتەکانی کۆکردووەتەوە لەسەرەتای لەدایکبوون تاوەکوو مردن، و تێدا باسی غەزا و وەفد و ئاکار و سیفات و تایبەتمەندییەکانی پێغەمبەر کراوە، کتێبەکە لە سێ بەرگدا بە قەبارەی ١٥٣٦ لاپەڕە چاپکراوە.[٢]