ناتاشا ئەتڵەس | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | شەیربیک، بروکسێل، بەلجیکا | ٢٠ی ئازاری ١٩٦٤
چەشنەکان | |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، گۆرانینووس |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٨٩-ئێستا |
کۆمپانیاکان | |
بابەتە پەیوەندیدارەکان | |
وێبگە | natachaatlasofficial |
ناتاشا ئەتڵەس (لەدایکبووی ٢٠ی ئازاری ١٩٦٤) گۆرانیبێژێکی میسری–بەلجیکییە[١][٢][٣] کە بەھۆی تێکەڵکردنی مۆسیقای عەرەبی و ڕۆژاوایی (بە تایبەتی ھیپ ھۆپ) ناوبانگی دەکردووە. ناتاشا سوودی لە چەند چەشنێکی مۆسیقا وەرگرتووە، وەک ھاندەرێک بۆ ھونەرەکەی، لەوانە: مۆسیقای مەغریبی، ھیپ ھۆپ، تەپڵ و بەیس، و ڕێگەی.
ناتاشا لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئازاری ١٩٦٤، لە شەیربیک، لە بروکسێلی پایتەختی بەلجیکا لەدایک بووە. ئەتڵەش لە منداڵی گوێی لە مۆسیقای کارەبایی ژۆژھەڵاتی و ڕۆژاوایی دەگرت. دوای ئەوەی دایک و باوکی لێک جیابوونەوە، ناتاشە پەنای بردە نۆرتامپتن لە ئینگلتەرا، لەگەڵ دایکی.[٤]
ناتاشا لە کاتی گەورەبووندا بە فەڕەنسی و ئینگلیزی قسەی دەکرد، و دواتر فێری زمانەکانی عەرەبی و ئیسپانی بووە. ئەو بە چەند زمانێک گۆرانی دەڵێتەوە، لەوانە عەرەبی، گەرچی خۆی دان بەوە دادەنێت کە بە تەواوی ئاسوودە نییە لە قسەکردن پێی.[٥]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناتاشا ئەتڵەس تێدایە. |