نارین شەمۆ

  ئەم وتارە سەبارەت بە نارین شەمۆ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە شەمۆ (ڕوونکردنەوە).
نارین شەمۆ

نارین شەمۆ (لەدایکبووی ١٩٨٦ لە بەعشیقە، عێراق) ڕۆژنامەنووس، لێکۆڵەر و بەرگریکارێکی مافەکانی مرۆڤە.[١]

نارین بەشی وێژەی ئینگلیزی خوێندووە لەزانکۆی حەدبا لە موسڵ. بۆماوەی ٩ ساڵان وەک ڕۆژنامەنووس و بەرھەمھێنەری تەلەفزیۆنی کاری کردووە، ھەروەھا لەئێستادا کار بۆ درووستکردنی کەمپەین بۆ مافەکانی ژنانی ئێزدی دەکات.

خەڵات و چالاکییەکان

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٤ نارین بەوەدەزانێت کە کچانی ئێزدی لەلایەن داعشەوە بەشێوەی سیستماتیک دەڕفێندرێن و وەکو کۆیلە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرێت، ھەربۆیە نارین واز لەپیشەکەی لە تەلەڤیزیۆن دەھێنێت، لەبەرامبەردا کار بۆ کچان و ژنانی ئێزدی دەکات کەکەوتوونەتە بەر شاڵاوی جینۆسایدی ئێزدییەکان.[٢] نارین لەیەکەم کەسەکان بوو کەکارکردی بۆ ئێزدییەکان دەستیپێکرد لەئاستی جیھاندا، ئەمەش بەکارکردن بۆ سەنتەری یەزدا.[٣] لە ساڵی ٢٠١٥، نارین لەلایەن تۆڕی بی بی سی وەک ١٠٠ کاریگەرترین ژن ھەڵبژێردرا،[٤] ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن ساڵت و دیاگۆ ھەمان نازناوی پێدرا.[٥] نارین یەکەم کەسبوو کەباسی دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی ئێزدی کرد، ئەمەش بەرلەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێنە ناو باسەکەوە.[٦] لە ساڵی ٢٠١٥، نارین خەڵاتی کلارا زەتکینی ژنانی پێدرا بۆ ئەو کارە نایابانەی ئەنجامیداوە.[٧][٨][٩][١٠][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Vogel، Sonja. «Verbrechen an jesidischen Frauen: "Wir sind im Irak nicht sicher"». die tageszeitung. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ «Ex-journalist is lonely lifeline for Yazidis sold into sex slavery» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا «Clara-Zetkin-Frauenpreis 2015 für Nareen Shammo: DIE LINKE». DIE LINKE (بە ئەڵمانی). لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ «BBC 100 Women 2015: Who is on the list?». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥. لە ٣ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ «Salt and Diageo's 100 Inspiring Women: #14 Nareen Shammo». wearesalt.org. ٧ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ (www.dw.com)، Deutsche Welle. «Kampf um Sindschar: Kurden schlagen zurück | DW | 20.12.2014». DW.COM (بە ئەڵمانی). لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  7. ^ «Die Menschenrechtsverbechen des "Islamischen Staates"». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. ^ «Yazidi sex slaves 'forced to donate blood' to wounded Isis fighters» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی شوباتی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  9. ^ «ISIS Captives Tell Of Rapes And Beatings, Plead For Help». لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. ^ «Nareen Shammo: One Woman vs. the Islamic State». Pink Jinn. ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]