ناسیۆنالیزمی تورکی (بە تورکی: Türk milliyetçiliği) ئایدۆلۆژیایەکیی سیاسییە، ئامانجی شکۆمەندیی و بەرەو پێش بردنیی گەلی تورکیایە،[١] وەک پێناسەیەکی نەتەوەیی یان کەلتووری. زۆرجار دەستەواژەی ئەڵتراناسیۆنالیزم بۆ وەسفکردنی ناسیۆنالیزمیی تورک بەکاردێت.[٢]
دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، و ھاتنە سەر دەسەڵاتیی مستەفا کەمال ئاتاتورک و دامەزراندنی کۆماری نوێی تورکیا، چاکسازییەکی زمانیی، بە ئامانجی پاککردنەوەی زمانی تورکی لە کاریگەریی زمانە بیانییەکانی وەک فارسی و عەرەبی، و ھەروەھا لە ساڵی ١٩٣٠ بەھێزکردنیی بازنەی سیاسی تورکیا و پتەوکردنی دەزگا پەروەردەیییەکان لە تورکیا؛ لێرە بیرۆکەیەک ھاتە ئاراوە، کە سەرجەم کارە چاکسازییەکانیی ئەتاتورک لەژێر کاریگەریی ناسیۆنالیزمی و نیشتیمان دۆستیی ئەتاتورک و خۆشەویستی بۆ نیشتیمان بووە، کە ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدانی چەندان بزووتنەوە و گرووپی ناسیۆنالیزمیی تورکی لەو سەردەمەدا.[٣]
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)