ناسیۆنالیزمی فەڕەنسی (بە فەڕەنسی: Nationalisme en France) بە زۆری وەک ناسیۆنالیزمێکی مەدەنی[١][٢] یان کولتووری دەردەکەوێت، کە یەکێتی کولتووریی فەڕەنسا بەرەو پێشەوە دەبات.[٣]
ناسیۆنالیزمی فەڕەنسی لە کاتی جەنگی سەد ساڵەدا سەریھەڵدا کە پێکھاتبوو لە زنجیرەیەک ململانێی پچڕ پچڕ لەگەڵ شانشینی ئینگلتەرا. شەڕەکان دیدگایەکی گەورەی ناسیۆنالیزمی فەڕەنسییان بەرھەمھێنا، ھەروەھا ئایینی کاسۆلیکی دوای چاکسازییەکانی پرۆتستات ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە دروست بوونی ناسیۆنالیزم لە فەڕەنسا.[٤][٥] ناسیۆنالیزمی فەڕەنسی لە دوای شۆڕشی فەڕەنسا، لە ساڵی ١٧٨٩ بووە بزووتنەوەیەکی بەھێز. ناپۆلیۆن بۆناپارت ناسیۆنالیزمی فەڕەنسی لەسەر بنەمای ئایدیاڵەکانی شۆڕشی فەڕەنسا وەک بیرۆکەی "ئازادی، یەکسانی، برایەتی"[٦][٧] بەرەوپێش برد و فراوانخوازی خاکی فەڕەنسی و ھەڵمەتە سەربازییەکانی فەڕەنسا لەسەر ئەم چەمکە زیاتر پەرەی سەند. لەشکرکێشییە سەربازییەکانیی ناپلیۆن بۆ سەر گەلانی دیکە کاریگەریی بڵاوکردنەوەی چەمکی ناسیۆنالیزمی ھەبوو لە دەرەوەی فەڕەنسا.[٣][٨][٩][١٠]
دوای شکست ھێنان و ڕووخانی ناپلیۆن، ناسیۆنالیزمی فەڕەنسی لە سەدەی نۆزدەھەمەوە تا سەرەتای سەدەی بیستەم، نیشتمانپەروەرییەکی توندتر و بیرێکی توندڕەویی وەرگرت و پشتیوانی ھێزی سەربازی دەکرد بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکانی.[١١][١٢] ئاستی نەتەوەیی فەڕەنسییەکان لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا بەھۆی ئەو شەڕە درێژخایەنەی کە لەگەڵ ئەڵمانیادا لەسەر خاکەکەی ئەنجامدرا، زیانێکی زۆری پێگەیشت؛[١٣] بە تایبەتی لە جەنگی جیھانیی دووەمدا کاتێک حکومەتی فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٤٠ خۆی ڕادەستی ئەڵمانیا کرد؛ ھەروەھا لەدەستدانی زۆرێک لە کۆلۆنیەکانی فەڕەنسا.[١٤]
داگیرکاری نازی بۆ سەر فەڕەنسا بووە ھۆی داڕمانی متمانەی خەڵکی بە حوکمڕانییە کۆمارییەکان. مارشاڵ فیلیپ پێتێن، کەسایەتییەکی جەنگی جیھانی، بەناوی ناسیۆنالیزمی فەڕەنسییەوە جارێکی دیکە بانگەشەی بۆ خەڵکی کرد تا فەڕەنسا ڕزگار بکەنەوە. جەختی لە پێویستیی مانەوە دەکردەوە لە خاکی فەڕەنسا، بۆ ئامادەکردنی بوژانەوەیەکی نەتەوەیی، و ھاوبەشی ئازارەکانی گەلانی فەڕەنسی، ئەوەشی دەگوت کە ئەرکی حکومەت ئەوەیە، ھەرچییەک بکات دەبێت لە وڵاتدا بمێنێتەوە و بەرگری بکات، یان چیتر وەک حکومەت سەیر نەکرێت.[١٥]
دوژمنی گەورەی پێتێن، سەرکردەی حوکومەتی فەڕەنسای ئازاد بوو، شارل دێ گۆل. کە وەک سەرۆکی فەڕەنسا خۆی ناساند و ھەوڵیدا شانازی نەتەوەیی زیندوو بکاتەوە؛ دێگۆل ھەوڵیشیدا فەڕەنسا بکاتە سەرکردەی تاکی ئەورووپا، و دوور لە کاریگەری ئەمریکا و سۆڤیەت.[٣] حکومەتەکەی دێگۆل داوای ئاشتەوایی فەڕەنسا و ئەڵمانیای دەکرد.[١٦][١٧]
تا سەدەی ٢١، باس و خواسترین ناسیۆنالیزمی فەڕەنسی، بەرامبەر ژنان و موسوڵمانەکان بووە. دوای چەند ھێرشێکی تیرۆریستی بە ناوی گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکانەوە لە ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لە فەڕەنسا ئەنجام درا، ناسیۆنالیستە فەڕەنسییەکان ھۆکارێکی نوێیان دۆزییەوە بۆ بە گەڕ خستنی ناسیۆنالیزمی توندڕەو دژی خەڵکانی نافەڕەنسی لە وڵاتی فەڕەنسادا، بەتایبەت کۆچپەران.[١٨][١٩][٢٠]
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal=
ھەیە (یارمەتی)