ناسیۆنالیزمی میسری لەسەر بنەمای ڕەگەزیی میسرییەکان و کلتووریی میسرییەکان دامەزراوە. ناسیۆنالیزمی میسری بە شێوەیەکی تایبەت ناسیۆنالیزمێکی مەدەنی بووە، کە جەختی لەسەر یەکێتی میسرییەکان کردووەتەوە بەبێ گوێدانە نەتەوە و ئایینەکەیان. ناسیۆنالیزمی میسری بۆ یەکەمجار لە کاتی شۆڕشی میسر ساڵی ١٩١٩دا وەک ھەستێکی دژە ئینگلیزی خۆی دەرخست.
پرۆتۆناسیۆنالیزمی سەرەتایی میسری بەھۆی داگیرکاری و کۆلۆنیالیزمی بیانییەوە سەرچاوەی گرت. داگیرکاری ئاشوورییەکان و شەڕی کارکەمیش بووە ھۆی ئەوەی کە دروشمی نەبووخەد نەسر ببێتە داگیرکەری ڕۆژھەڵات، کەسایەتییەک کە نوێنەرایەتی داگیرکار و ھەژموونخوازێکی بیانی دەکرد، کەسێک کە دوژمنێکی سەرەکی میسر بوو.
ھەڵوێستی میسرییەکان بەرامبەر بە داگیرکاری دواتریان، کە فارس بوو، بە سەرۆکایەتی قەمبیزیی دووەم و داگیرکردنی مەقدۆنیا بە سەرۆکایەتی ئەسکەندەری مەزن تا ڕادەیەک ناکۆکی میسری لەسەر بوو. ھێرۆدۆت، قەمبیز وەک داگیرکەرێکی دڕندانە نیشان دەدات لەو سەردەمەدا وێنا دەکات، ئەو بۆچوونەی لەلایەن زۆرێک لە مێژووناسان پشتگیری دەکرێت، کە ئەمەش ڕێگای بۆ پەرەسەندنی ھەستکردن بە شووناسی میسرییەکانی پەرەپێداوە.[١][٢]
ھەردوو زمانی عەرەبی و زمانی میسری کۆن زمانی ئەفرۆ-ئاسیاین کە بنەچەیەکی ھاوبەشیان ھەیە. دەسەڵاتی محەممەد عەلی پاشای میسری، میسری گەیاندە ئاستێکی پیشەسازی پێشکەوتووتر بە بەراورد لەگەڵ دراوسێکانی میسر، لەگەڵ دۆزینەوەی زیاتری شوێنەوارەکانی شارستانیەتی میسری کۆن. بزووتنەوەی ئورابی لە ساڵانی ١٨٧٠ و ١٨٨٠ یەکەم بزووتنەوەی گەورەی ناسیۆنالیستی میسری بوو، کە داوای کۆتاییھێنان بە ھاتنی ئەورووپییەکان بۆ میسر، لەژێر درووشمی میسر بۆ میسرییەکانە.[٣]
دوای دەستپێکردنی داگیرکردنی میسر لەلایەن بەریتانیا لە ساڵی ١٨٨٢، ناسیۆنالیزمی میسری سەرنجی لەسەر کۆتاییھێنان بەو داگیرکارییە بوو.[٤] ھەرچەندە ئەوان پشتیوانی لیبراڵ و سۆسیالیستەکانی بەریتانیایان ھەبوو.
لە سەدەی بیست و یەکەمدا ناسیۆنالیزمی میسری بەھۆی ململانێ ئاڵۆزە مێژوویی، سیاسی، و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانەوە زۆر پەرەی نەسەندووە. لە کاتێکدا ھەستکردن بە شانازی نەتەوەیی ھێشتا ماوە، بەڵام بەو شێوەیە نییە کە لە ساڵانی ڕابردوو و جەنگە جیھانییەکان لەبەرچاودا بوون. بەھاری عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر دیمەنی سیاسی وڵاتەکە دانا و بووە ھۆی گۆڕانکاری لە دەسەڵاتدا و تیشکی خستە سەر خواستی میسرییەکان بۆ چاکسازی سیاسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
لە ساڵانی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٣ ھەڵمەتێکی میسرییەکان لە سەرانسەری میسر بڵاو بووەوە، کە میسرییەکان جەختیان لەسەر نەژادی ڕەسەنی خۆیان دەکردەوە و نکۆڵییان لە عەرەب بوونی خۆیان دەکرد، بە درووشمی میسرییەکان عەرەب نین.[٥][٦]