ناسیۆنالیزمی ڕۆمانسی

ئازادی گەل بەرەو پێش دەبات بەرجەستەی دیدگای ڕۆمانسی شۆڕشی فەرەنسای ساڵی ١٨٣٠ بوو
خەونی کۆماری دیموکراتی و کۆمەڵایەتی جیھانی – پەیمانی نێوان گەلان، تابلۆیەکە کە لەلایەن فرێدریک سۆریۆ دروست کراوە ساڵی ١٨٤٨

ناسیۆنالیزمی ڕۆمانسی (ھەروەھا بە ڕۆمانسیزمی نەتەوەیی، ناسیۆنالیزمی ئەندامی، ناسیۆنالیزمی ناسنامەییش ناسراوە) ئەو جۆرەی ناسیۆنالیزمە کە دەوڵەتێک بەڕێوەدەبات و دەوڵەتەکەش پێکھاتووی دەرئەنجامێکی یەکێتی ئەو کەسانەیە کە بەڕێوەی دەبات. ھەروەھا بانگەشەی ڕەوایی سیاسی خۆی دەکات، ئەمەش زمان، ڕەگەز، نەتەوە، کلتوور، ئایین، و داب و نەریتی نەتەوە لەخۆدەگرێت. دەتوانرێت بۆ ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی و ناسیۆنالیزمی مەدەنیش بەکاربھێنرێت. ناسیۆنالیزمی ڕۆمانسی لە کاردانەوەی ھەژموونی زۆرداریی ئیمپراتۆرییەتەکاندا سەریھەڵدا، کە یاسای دەوڵەتی لە سەرەوە بۆ خوارەوە ھەڵدەسەنگاند (چینی خانەدانان بۆ ھەژارەکان)، کە لە پاشایەک یان دەسەڵاتێکی دیکەوە سەرچاوەی دەگرت، و ڕەوایەتی بە بوونی دەدا.[١][٢]

کورتەی مێژووىی

[دەستکاری]
تابلۆیەکی ڕۆمانسیزمی، شەڕی ڕانکاگوا لە کاتی جەنگی سەربەخۆیی چیلی. لەلایەن پێدرۆ سوبەرکاسۆ دروست کراوە

بیرۆکەکانی ڕۆسۆ (١٧١٢-١٧٧٨) و یۆھان گۆتفرید ڤۆن ھێردەر (١٧٤٤-١٨٠٣) ئیلھامبەخش بوون بۆ چەمکی ناسیۆنالیزمی ڕۆمانسیی سەرەتایی لە ئەوروپا.[٣] ناسیۆنالیزمی ڕۆمانسی لە سەرەتای کۆتایی سەدەی ھەژدەھەمەوە پشتی بە بوونی کولتوورێکی نەتەوەیی مێژوویی بەستووە، کە لەگەڵ نموونەی ڕۆمانسیدا دەگونجێت؛[٤] فۆلکلۆر وەک بابەتێکی سەرەکی چەمکی ناسیۆنالیزمی ڕۆمانسی پەرەی سەند.[٥]

لە کیشوەری ئەورووپا، ڕۆمانتیکەکان لە سەرەتاوە سەرکردایەتی شۆڕشی فەڕەنسایان دەکرد، پاشان خۆیان لە سیستەمی ئیمپراتۆریی ترانسناسیۆنالیی ناپلیۆندا بینییەوە. ھەستی چارەنووس و ھۆشیاری نەتەوەیی وای لە ھێزە شۆڕشگێڕەکان کردبوو بتوانن لە شەڕدا ڕژێمە ئەرستۆکراتییەکان تێک بشکێنن، ئەمەش بووە خاڵی کۆکردنەوەی بەرخۆدان لە دژی ئیمپراتۆریەتی فەرەنسا (١٨٠٤-١٤١٤).[٦][٧][٨][٩]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Joseph Theodoor Leerssen, Anne Hilde van Baal, and Jan Rock, eds. Encyclopedia of romantic nationalism in Europe (Amsterdam University Press, 2018.)
  2. ^ Joep Leerssen, "Notes toward a Definition of Romantic Nationalism." Romantik: Journal for the study of Romanticisms 2.1 (2013): 9-35. online
  3. ^ King، Brian (2016). «Herder & Human Identity». Philosophy Now (112). لە 2 September 2018 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  4. ^ «Romantic nationalism | HiSoUR - Hi So You Are». www-hisour-com.cdn.ampproject.org. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ Brooks، Christopher (2020-01-06). «Chapter 3: Political Ideologies and Movements» (بە ئینگلیزی). {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)
  6. ^ «Romantic Nationalism». Romanticism. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ «Romantic nationalism - New World Encyclopedia». www.newworldencyclopedia.org. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ «Nationalism : Romanticism And Outcomes Of The French... | Bartleby». www.bartleby.com. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ Sources، Study. «Romantic Nationalism and National Feeling - Nationalism in Europe - Chapter 1 - Class 10th» (بە English). لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)