![]() | ئەم ژاپۆن وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ناسیۆنالیزمی ژاپۆنی (بە ژاپۆنی: 国粋主義: کوکوشی سوگی) جۆرێکە لە ناسیۆنالیزم و جەخت لەسەر ئەو باوەڕە دەکاتەوە کە ژاپۆنییەکان نەتەوەیەکی یەکسانن کە یەک کلتووری نەگۆڕیان ھەیە، و ئەمەش یەکگرتوویی گەلی ژاپۆن بەھێز دەکات. لەماوەی دوو سەدەی ڕابردوودا، کۆمەڵەیەکی فراوان لە بیرۆکە و چەمکی نوێ پێکھاتووە کە لەلایەن خەڵکی ژاپۆنەوە لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتەکەی خۆیان، سروشتی کلتووری، سیستەمی سیاسی و چارەنووسی مێژوویی داڕێژراوە.[١] بۆ جیاکردنەوەی ناسیۆنالیزمی کولتووری ژاپۆنی (بڕوانە نیحۆنجینرۆن) لە ناسیۆنالیزمێکی سیاسی یان دەوڵەتی، چونکە چەندین جۆری ناسیۆنالیزمی کولتووری ھەن، کە دوژمنایەتی دەوڵەتی نەتەوەیی دەکەن.[٢][٣]
ناسیۆنالیزمی ژاپۆنی لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا سەریھەڵدا، کە زیاتر بەھۆی شەڕی ڕووسیا‒ژاپۆن و جەنگی جیھانیی دووەم ھەستی ناسیۆنالیزمی ژاپۆنی بڵاو و چڕتر کردەوە. دوای جەنگ، سەرەڕای شکستی ژاپۆن و نیشاندانی وڵاتەکە وەک وڵاتێکی ئاشتیخواز، بەڵام ھێشتا ناسیۆنالیزم بەردەوامە و مشتومڕەکانی لەسەر مێژوو و سیاسەتە سەربازییەکان ھەر کاری پێ دەکرێت.[٤][٥]
لە ساڵی ١٨٨٢ حکومەتی ژاپۆن پارتی "پارتی پارێزگاری ئیمپراتۆری"ی دامەزراند، کە یەکێک بوو لە یەکەم پارتە ناسیۆنالیستەکانی ئەو وڵاتە. لە جەنگی ڕووسیا‒ژاپۆنەوە دەستی پێکرد، ژاپۆن ناوی ئیمپراتۆری ژاپۆنی بۆ ناوی پارتەکە وەرگرت.
شەڕەکانی ژاپۆن دژی چین و ڕووسیای مۆدێرن بووە ھۆی زیاتر بوونی ھەستی نیشتیمانپەروەری لە نێو گەلی ژاپۆن، لەم قۆناغەوە مەزارگەی یاسوکونی (کە لە ساڵی ١٨٦٩ دامەزرا) گۆڕدرا بۆ شوێنی گرنگیدان بە ھەستی ناسیۆنالیستەکان و کۆبوونەوەی ناسیۆنالیستەکان، و تا کۆتایی جەنگی جیھانیی دووەم پشتیوانی لە دەوڵەت دەکرد. یاسوکونی تایبەت بوو بەو ژاپۆنی و نا ژاپۆنییانەی کە لە خزمەتکردنی ژاپۆن گیانیان لەدەستدابوو و بریندار ببوون.
لە ساڵی ١٩٢٥ تا ١٩٣٥، ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیستی بەرەوپێش ڕۆیشت و ھەوڵ درا کاریگەری لەسەر دیمەنی سیاسی ژاپۆن دروست بکات. سەرەڕای ئەوەی کە ھەوادارانی ناسیۆنالیزم بەگشتی تاڕادەیەک کەم بوو، بەڵام خوێنەرێکی بەرفراوانی لەنێو سیاسەتمەدارانی ڕاستڕەودا ھەبوو و کە بانگەشەی بۆ سەرکردە و ئیمپراتۆری وڵات دەکرد، ئەمەش ڕێنیشاندەری سەرەکی ئاشناکردنی ناسیۆنالیزم بوو بە خەڵکی ژاپۆن.[٦][٧]
لە دوای ئاوەدانکردنەوەی وڵاتە، کەسایەتی ناوەندی دەوڵەتەکە ئیمپراتۆر بوو. بەپێی دەستوور، ئیمپراتۆر سەرۆکی دەوڵەت بووە (لە ماددەی چوارەم) و فەرماندەی باڵای سوپا و ھێزی دەریایییە (لە ماددەی ١١).[٨] ھەروەھا ئیمپراتۆر ھیرۆھیتۆ لە ساڵی ١٩٣٧ەوە فەرماندەی بارەگای گشتی ئیمپراتۆر بوو. ھاووڵاتیانی ژاپۆن کۆکرانەوە بۆ بەرگری کردن لە وڵاتەکە، کە تێیدا ھەموو ھەوڵەکانی نەتەوە پشتگیری لە ئامانجە بەکۆمەڵەکان دەکرد، بە پڕوپاگەندەی ئەفسانە نیشتمانییەکان، و بەم شێوەیە ناسیۆنالیزمی ژاپۆنی "کۆدەنگییەکی نیشتمانی" بەدەست ھێنا.[٩][١٠][١١]