ناسیۆنالیزمی یۆنانی، ھەروەھا بە ناسیۆنالیزمی ھێلینی ناودەبرێت، ئاماژەیە بۆ ناسیۆنالیزمی یۆنانییەکان و خۆشویستنی کولتوری یۆنانی.[١] وەک ئایدۆلۆژیایەک ناسیۆنالیزمی یۆنانی لە یۆنانی کلاسیکەوە سەرچاوەی گرتووە و پەرەی سەندووە.[٢][٣][٤] لە سەردەمی مۆدێرن دا، ناسیۆنالیزمی یۆنانی بووە بزووتنەوەیەکی سیاسی گەورە، کە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمەوە دەستی پێکرد، لە شەڕی سەربەخۆیی یۆنانی (١٨٢١–١٨٢٩) دژی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی گەیشتە لووتکە.[١]
ھەروەھا ناسیۆنالیزمی یۆنانی بووە بزووتنەوەیەکی بەھێز لە یۆنان لە دەیەکانی ڕابردوو، و لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا، کاتێک یۆنانییەکان بە ئیلھام وەرگرتن لە بیرۆکەی مێگالی، توانیان بەشێک لە یۆنان ڕزگار بکەن لە شەڕەکانی بەڵکان و دوای جەنگی جیھانیی یەکەم.[١][٥]
ھەروەھا ناسیۆنالیزمی یۆنانی ئایدۆلۆژیای سەرەکی دوو ڕژێمی دیکتاتۆری بوو لە یۆنان لە ماوەی سەدەی بیستەمدا: ڕژێمی ٤ی ئاب (١٩٣٦–٤١) و جونتای سەربازی یۆنان (١٩٦٧–٧٤). ئەمڕۆ ناسیۆنالیزمی یۆنانی لە ناکۆکی یۆنان و تورکیا لەسەر کێشەی قوبرس دەبیندرێت.[٦][٧][٨]
دامەزراندنی شوێنەوارە پانھێلینییەکان، وەک پێکھاتەیەکی سەرەکی لە گەشەکردن و خۆئاگایی ناسیۆنالیزمی یۆنانیدا کاری کرد.[٢] لە کاتی شەڕەکانی یۆنانی و فارس لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین، ناسیۆنالیزمی یۆنانی ڕەگەکەی دامەزرا (نەک وەک ئەو ناسیۆنالیزمەی ئێستا ھەیە) ھەرچەندە بە شێوەیەکی سەرەکی وەک ئایدۆلۆژیایەک نەک بابەتێکی سیاسی، چونکە ھەندێک لە دەوڵەتە یۆنانییەکان ھێشتا ھاوپەیمانی ئیمپراتۆرییەتیی فارس بوون.[٣] ئەرستۆ و ھیپۆکرات ڕێبازێکی بیردۆزییان پێشکەش کرد سەبارەت بە باڵادەستی ھۆزە یۆنانییەکان، کە یارمەتیدەر بوو لە بەرەوپێش بردنی ھەستی بوونگەرایی لای یۆنانییەکان، تەنانەت ئێستاش کاری پێدەکرێت.[٩][١٠][١١]
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal=
ھەیە (یارمەتی)