نامۆبوونی کۆمەڵایەتی ھەستی پچڕانی مرۆڤە لە گرووپێک، ھاوڕێ، خێزان یان کۆمەڵگەیەکی فراوان، کە تاک پەیوەندییەکی ھاوبەشیی لەگەڵیاندا ھەیە. ئەم جۆرە نامۆبوونە بەم شێوەیە پێناسە کراوە: «بارودۆخێکە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا کە لە یەک نەگرتن یان پێزانینی بەھا ھاوبەشەکان و دابڕان لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا ڕوودەدات، یان لە نێوان تاکێک و کۆمەڵێک کەس لە کۆمەڵگەیەک یان ژینگەیەکی کاردا». چەمکێکی کۆمەڵناسییە کە لەلایەن چەندین بیردۆزەوانی کلاسیک و ھاوچەرخەوە پەرەی پێدراوە. چەمکەکە چەندین بەکارھێنانی تایبەت بەخۆی ھەیە و دەتوانێت ھەم ئاماژە بە حاڵەتێکی دەروونی کەسی بکات، و ھەم بۆ جۆرێک لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی فراوان.[١][٢]
یەکێک لە چەمکەکانی ئەم حاڵەتە سەبارەت بە پەیوەندییە تایبەتەکانە، ئەویش چەمکی نامۆبوونی دایک و باوکە، کە منداڵی باوانێک ناڕەزایی بۆ دایک یان باوکی دەردەبڕێت. نامۆبوونی دایک و باوک لەوانەیە بەھۆی کاریگەرییە تایبەتەکانی ھەریەک لە دایک و باوکەوە بێت یان لە ئەنجامی ژینگەی نالەباری کۆمەڵایەتی خێزانەکە بێت.[٣]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |