ناوچە کەتەلۆنییەکان | |
---|---|
![]() | |
ناسناوی خەڵک | català، catalana |
کیشوەر | ئەورووپا |
وڵات | ئەندۆرا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا |
پۆتانی شوێن | ٤٠°٣٤′١″N ٠°٣٩′٠″E |
دراو | یۆرۆ |
Driving side | right |
زمانەکان | زمانی کەتەلۆنی |
پاوانی ئینتەرنێتی | .cat |
![]() | |
ناوچە کەتەلۆنییەکان (بە کەتەلۆنی: Països Catalans) ئەو خاکانەن کە بە زمانی کەتەلۆنی تێیدا قسە دەکرێت.[١][٢] ئەو خاکانەش ناوچەکانی ئیسپانیا لە کەتەلۆنیا، دوورگەکانی بالیاریک، کۆمەڵگەی ڤالێنسیا و بەشێک لە ئەراگۆن (لا فرانجا) و مورسیا (کارچە)[٣] و ھەروەھا شانشینی ئەندۆرا، بەشی پایرێنس-ئۆریێنتالیس (ناسراوە بە باکووری کەتەلۆنیا) لەخۆدەگرن (لەوانەش کەرداگنە، ڕۆوسیلۆن، و ڤاڵەسپر) لە فەرەنسا، و شاری ئالگێرۆ لە سەردینیا (بەشی ئیتاڵیا).[١][٤][٥] زۆرجار وەک زاراوەیەکی کۆمەڵایەتی و زمانەوانی بەکاردێت بۆ وەسفکردنی ئەو ناوچە کولتووری‒زمانەوانییەی کە زمانی کەتەلۆنی تێیدا زۆرینەیە و قسەی پێدەکرێت. لە چوارچێوەی ناسیۆنالیزمی کەتەلۆنیدا، ھەندێک جار ئەم زاراوەیە بە شێوەیەکی سنووردارتر بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەکردن بە تەنھا خاکی نیشتیمانیی کەتەلۆنیا، کە ڤالێنسیا و دوورگەکانی بالیاریش دەگرێتەوە.[٦][٧][٨] ناوچەکانی کەتەلۆنیا لەگەڵ ھیچ یەکەیەکی سیاسی یان کارگێڕی ئێستا یان ڕابردوودا ناگونجێن، ھەرچەندە زۆربەی ناوچەکە سەر بە تاجی ئەراگۆن بووە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا؛ و بەشێک لە ڤالێنسیا (ئیسپانی) و کەتەلۆنیا (ئۆسیتی) زمانی کەتەلۆنی نازانن.
Catalan Countries: denomination that encompasses the Catalan-speaking territories