شارستانی میراوە | |
---|---|
وڵات | ئێران |
پارێزگا | ورمێ |
ناوەند | میراوە |
ناوچەکان | ناوەندی و زاب |
دامەزراندن | ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ |
دەسەڵات | |
• فەرماندار | حوسێن خزری |
بەرزایی | ١٤٧٠ مەتر (٤٬٨٢٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٢٢،٧٠٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٤ |
شارستانی میراوە یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانە کە لە باشووری ڕۆژاوای ئەم پارێزگایەدا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری میراوەیە. ژمارەی دانیشتووانی شارستانی میراوە لە ساڵی ٢٠١٦، بەرامبەر بە ٢٢،٧٠٠ کەس بووە.[١][ئ] ئەم شارستانە پێشتر لەژێر ناوی ناوچەی وەزنێ، یەکێک لە ناوچەکانی شارستانی سەردەشت کرایەوە کە لە ڕێکەوتی ١٥ی ئابی ٢٠٢٣، لە سەردەشت جیا بووە و بووە شارستانێکی سەربەخۆ.[٢]
شارستانی میراوە لە باکوور لەگەڵ شارستانی پیرانشار، لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ شارستانی مەھاباد، لە باشوور لەگەڵ شارستانی سەردەشت و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ قەزای پشدەر لە پارێزگای سلێمانی و ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە.
پردی قەڵاتاسیان پردێکی مێژوویی لە نەبیاوە لە شارستانی میراوەیە کە لە سەردەمی قاجاڕەکاندا ساز کراوە. ئەو پردە لەسەر ڕێگای کۆنی میراوە و مەھاباد لە بەشی باکووری ڕووباری زێی بچووک جێی گرتووە. ناوی ئەو پردە لە گوندی قەڵاتاسیانەوە وەرگیراوە.[٣] پردی قەڵاتاسیان لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠، وەکوو یەکێک لە ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران بە ژمارەی تۆمارکردنی ٢٩٢٢ ناسێندرا.[٤] ئەو پردە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی سەردەشت ھەژمار دەکرێت.[٥]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناوچەی وەزنێ تێدایە. |