لە ئاماردا، نرخی پی (بە ئینگلیزی: p-value) کردارێکە لەسەر ئەنجامە بەرچاوکەوتوەکانی نمونەیەک (واتە ئامارێکە) کە بەکاردێ بۆ تاقیکردنەوەی گریمانەیەکی ئاماری. پێش ئەوەی تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدرێت ئاستێک دیاری ئەکرێت، کە بە ئاستی "گرنگ" ناو ئەبرێت بۆ تاقیکردنەوەکە، زۆرجار ٪٥ یان ٪١ دا ئەنرێت و بە ئەلفا (α) ھێما ئەکرێت.
ئەگەر ھاتوو نرخی پی دۆزراوە یەکسان یان بچکوتر بوو لە ئاستی گرنگی'یەکە (α)، ئەوە پێشنیار ئەکات کە داتا دەرچوەکە ناجێگیرە و ئەوەی کە بە گریمانەی بەتاڵ دا ئەنرێ (null hypothesis) ئەبێ ڕەت بکرێتەوە.[١]
بە زمانێکی سادە نرخی پی بریتیە لەو ئەگەرە probabilityیەی کەوا لە کاتێکدا دوو داتا دابنێین وەک یەک بن، چەندە بەڕێکەوت ئەکرێ جیاوازبن. بۆ ئەوەش وا دا ئەنێین کە ھەمیشە ئەکرێ بە ڕێکەوت لانی کەم ٪٥ یان ٪١ (٠.٠٥، ٠.٠١) جیاوازبن.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نرخی-پی تێدایە. |